انصارالله شاری عەسقەلانی داگیرکراو دەکاتە ئامانج
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ناوچەیەکی پیشەسازی لە شاری عەسقەلانی داگیرکراوی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی سوپای یەمەن (انصارالله) وتی، "هێزی ئاسمانی یەمەن، لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی پەرەسەندن، ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دا و دامەزراوە پیشەسازییەکانی دوژمنی لە ناوچەی عەسقلان کردە ئامانج."
یەحیا سەریع جەختی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بۆ پشتیوانی لە گەل و بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنان ئەنجام دراوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، ئۆپڕاسیۆنەکە بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە.
انصارالله پێشتر راگەیاندبوو کە لە دەریای سوور و عومان ٣ کەشتیی کردووە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عیزەت ئەلڕشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند، کتێبی دووەمیان کە دوای دوو ساڵ بەرخۆدان چاپ و لە ٨ بابەت پێکهاتووە، ڕەنگدانەوەی جەوهەری وابەستەیی گەلی فەلەستین بە خاکەکەیانەوەیە.
تایلەند و کەمبۆدیا دوای چەند هەفتەیەک لە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کرد. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢١٩ کەس.
شارەوانییەکانی پارێزگای باکووری غەززە ڕایانگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم ناوچەیەی بە کردەیی کردووە بە ناوچەیەکی کارەساتبار.