لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠١ هەزار و ٢٢٣ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە درێژە بە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی خۆی لە غەززە دەدات، ئەمڕۆ دەیان فەلەستینی لە نێویاندا منداڵ و ژنانی شەهید کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە بەرامبەر کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسامدا زیانێکی زۆری بەرکەوت، بە مەبەستی شاردنەوەی خەسارەکانی و دوورکەوتنەوە لە کاردانەوەی لە نێو خەڵکی ناوخۆ، بۆمب بەسەر خەڵکی سڤیل لە غەززە دەبارێنێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠١ هەزار و ٢٢٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە شارۆچکەکانی قیتنە و بیدوو لە باکووری قودس دەستیان بە سەر ٥٥ دۆنم زەویدا گرت.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی مەزە لە شاری دیمشەقی پایتەختی سوریا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ناوچوون.
ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە بەهۆی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر سەر ناوچە جیاجیاکانی سوریا دڵگرانن و دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر مەدەنییەکان لە نوسەیرات ٣٠ کەس شەهید بوون و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.