بە پێی راگەیەندراوێکی نووسراوی جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستین، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کران کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
داگیرکەران لە کاتی هێرش سەر خانووکانی فەلەستینییەکان ماڵەکانیان وێران دەکەن و هەڕەشە لە خانەوادەکانی دەستبەسەرکراوەکان دەکەن.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا لە کەرتی رۆژئاوا و قودس زیاتر لە ١١ هەزار و ٥٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ٧٦٣ کەس شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە شارۆچکەکانی قیتنە و بیدوو لە باکووری قودس دەستیان بە سەر ٥٥ دۆنم زەویدا گرت.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی مەزە لە شاری دیمشەقی پایتەختی سوریا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ناوچوون.
ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە بەهۆی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر سەر ناوچە جیاجیاکانی سوریا دڵگرانن و دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر مەدەنییەکان لە نوسەیرات ٣٠ کەس شەهید بوون و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.