بە پێی راگەیەندراوێکی نووسراوی جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستین، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کران کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
داگیرکەران لە کاتی هێرش سەر خانووکانی فەلەستینییەکان ماڵەکانیان وێران دەکەن و هەڕەشە لە خانەوادەکانی دەستبەسەرکراوەکان دەکەن.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا لە کەرتی رۆژئاوا و قودس زیاتر لە ١١ هەزار و ٥٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ٧٦٣ کەس شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەستنیشان کرا دوای گۆڕینی دەسەڵات لە سوریا زیاتر لە ٤ هەزار سەربازی رژێم چوونەتە عێراق.
لە پارێزگای ئەنبار لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئەندامانی داعش ٢ سەرباز گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٧٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٦ هەزار و ١٣٤ کەسیش بریندار بوون.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر پێویستی گفتوگۆ لە نێوان چینوتوێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی سوریا کردەوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن و هیوای خۆی دەربڕی کە ململانێی سەربازی و توندوتیژی بە زووترین کات کۆتایی پێبێت.