لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان ٤٢٠ هەزار پەنابەری سوریایی گەڕانەوە زێدی خۆیان.
عیسام شەرەفەدین سەرۆکی کاروباری ئاوارەکانی لوبنان لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان ٤٢٠ هەزار پەنابەری سوریایی گەڕانەوە زێدی خۆیان.
شەرەفەدین ئاماژەی بەوەش کرد، دەسەڵاتدارانی سوریا هەڵوێستێکی ئەرێنییان هەیە بەرامبەر بەو سوریانەی لە لوبنانەوە دەگەڕێنەوە و ئەو ١٧٠ هەزار لوبنانییەی بەهۆی شەڕی لوبنانەوە پەنایان بۆ سوریا بردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەسەڵاتدارانی لوبنان چەندین جار داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، هاوکاری پەنابەرانی سووری بکەن بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان لە لوبنان، کە زۆرترین ژمارەی پەنابەران بۆ هەر تاکێک میوانداری دەکات. حکومەتی لوبنان مەزەندە دەکات کە نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پەنابەری سووری لەو وڵاتەدا ژیاون پێش دەستپێکردنی شەڕەکە.
دوای دەستپێ کردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان بەشێکی زۆر لە پەنابەرانی سووری دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٤٧٣ کەسیش بریندار بوون.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە تەواوی شەو بەردەوامبوون لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢٣ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیش بریندار بوون.
هەزاران جووڵەکەی داگیرکەر کە یەکێکیان ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی رژێمی داگیرکەر بوو هێرشیان کردە ناو مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل لە شاری ئەلخەلیلی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئیرلاند پشتگری خۆی بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لەبارەی دەستبەسەرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆواڤ گالانت بەناو وەزیری بەرگری پێشووی رژێمی داگیرکەر راگەیاند.