سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە تەواوی شەو بەردەوامبوون لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢٣ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوێکی نووسراوی نەخۆشخانەی عەودە، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر خانووی خانەوادەی "شەلدان" لە گەڕەکی زەیتوونی شاری غەززەیان بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەسی ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون کە ٣یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان ٢ کەس شەهید بوون.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشێکی دیکەیان بە تۆپهاوێژ بۆ سەر گروپێک فەلەستینی لە کەمپی بورەیج لە ناوەڕاستی کەناری غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون و چەند کەسیش بریندار بوون.
داگیرکەران خانووی خانەوادەی "ئەبو تەقیە" لە کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، داگیرکەران خانوویێکیان لە نزیکەی خێمەی پەنابەران لە شاری خان یونس کردە ئامانج. لە ئەنجامی کردنە ئامانجی خانووی خانەوادەی "ئەبو سەبلا" ٦ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرشی درۆن بۆ سەر ناوچەی شێخ ناصر لە شاری خان یونس کەسێک شەهید بوو.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە شاری رەفەح فەلەستینیێکیان راستەخۆ کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٤٧٣ کەسیش بریندار بوون.
هەزاران جووڵەکەی داگیرکەر کە یەکێکیان ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی رژێمی داگیرکەر بوو هێرشیان کردە ناو مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل لە شاری ئەلخەلیلی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئیرلاند پشتگری خۆی بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لەبارەی دەستبەسەرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆواڤ گالانت بەناو وەزیری بەرگری پێشووی رژێمی داگیرکەر راگەیاند.