لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەکانی جیبالیا و بەیت لاهیا لە باکووری غەززە نزیکەی ١٠٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە.
مەحموود بەسەڵ وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی فەلەستین راگەیاند، "لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەران لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە جیبالیا و بەیت لاهیا نزیکەی ١٠٠ فەلەستینی شەهید بوون کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵ بوون."
بەسەڵ باسی لەوە کرد کە تەرمی ٧٥ شەهید لە خانووکانی خانەوادەکانی ئەحمەد و ئەلبابا دەرێنراون کە بۆردومان کرابوون.
بەسەل ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای داگیرکەر هەموو ڕۆژێک ژمارەیەکی زۆر خانووی بۆردومان دەکات و لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر باکوور تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٧٠٠ کەس شەهید و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر ناوی "پلانی جەنەرالەکان" هەوڵ دەدات تەواوی فەلەستین لە باکووری کەناری غەززە دوور بخات و بە شێوەی بەردەوامی لەوێ بمێنێتەوە.
بۆیە رێگە نادات کە خۆراک، سووتەمەنی و ئاوی خاوێن بگوازرێتەوە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی چەکدار بۆ سەر گوندەکانی ناوەڕاستی وڵاتی سوودان ١٢ کەس کوژران
لە کەنارئاوەکانی وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.
باسم نەعیم یەکێک لە بەرپرسانی حەماس راگەیاند کە شاندێکی بزووتنەوەکە بۆ دانوستان لەبارەی "ئاگربەست لە غەززە" ئەمڕۆ دەچێتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
یانەی ئەسیران فەلەستینی رایگەیاند کە هەزاران ئەسیر کە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر و ئەسیرانی غەززە کە لە ئۆردوگا داگیرکەرەکاندا بەندکراون ڕووبەڕووی جۆرێکی دیکەی جینۆساید دەبنەوە.