لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەکانی جیبالیا و بەیت لاهیا لە باکووری غەززە نزیکەی ١٠٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە.
مەحموود بەسەڵ وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی فەلەستین راگەیاند، "لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەران لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە جیبالیا و بەیت لاهیا نزیکەی ١٠٠ فەلەستینی شەهید بوون کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵ بوون."
بەسەڵ باسی لەوە کرد کە تەرمی ٧٥ شەهید لە خانووکانی خانەوادەکانی ئەحمەد و ئەلبابا دەرێنراون کە بۆردومان کرابوون.
بەسەل ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای داگیرکەر هەموو ڕۆژێک ژمارەیەکی زۆر خانووی بۆردومان دەکات و لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر باکوور تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٧٠٠ کەس شەهید و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر ناوی "پلانی جەنەرالەکان" هەوڵ دەدات تەواوی فەلەستین لە باکووری کەناری غەززە دوور بخات و بە شێوەی بەردەوامی لەوێ بمێنێتەوە.
بۆیە رێگە نادات کە خۆراک، سووتەمەنی و ئاوی خاوێن بگوازرێتەوە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ١٤٢ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێوە لە کەرتی ڕۆژئاوا لانیکەم ١٦ کەسی بە دیل گرتووە.
نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزب الله راگەیاند کە پشتگریان لە فەلەستین بە شێوەکانی جیاواز بەردەوام دەبێت بەڵام باسی لە شێوازی پشتگریەکە نەکرد.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی چەکدار بۆ سەر گوندەکانی ناوەڕاستی وڵاتی سوودان ١٢ کەس کوژران