لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی چەکدار بۆ سەر گوندەکانی ناوەڕاستی وڵاتی سوودان ١٢ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر گوندەکانی ویلایەتی گەزیرەی وڵاتی سوودان لانیکەم ١٢ کەس کوژران.
پلاتفۆرمی نیداء الوسط کە گروپێکی خۆبەخشی خۆجێیە راگەیاند کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا هێرشیان کردووە سەر ٨ گوندی ناوچەی مەحەیریبەی پارێزگای گەزیرەی ڕۆژئاوا و بە تۆپهاوێژ گوندەکان بۆردومان کراون و راستەخۆ تەقە کراوە سەر هاوڵاتیان.
بە پێی راگەیەندراوی رێکخراوەکە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٢ کەس گیانیان لە دەست داوە و دەیان کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا تاوەکو ئێستا سەبارەت بە ئیدعاکان راگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووە.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣یەوە شەڕ لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٧ هەزار و ١٢٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٤ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ١٤٢ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێوە لە کەرتی ڕۆژئاوا لانیکەم ١٦ کەسی بە دیل گرتووە.
نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزب الله راگەیاند کە پشتگریان لە فەلەستین بە شێوەکانی جیاواز بەردەوام دەبێت بەڵام باسی لە شێوازی پشتگریەکە نەکرد.