نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزب الله راگەیاند کە پشتگریان لە فەلەستین بە شێوەکانی جیاواز بەردەوام دەبێت بەڵام باسی لە شێوازی پشتگریەکە نەکرد.
بەربەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئاگربەستی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستی پێ کرد. دوای دەستپێکردنی ئاگربەستەکە نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزب الله بۆ یەکەم جار گرتەڤیدیۆێکی بڵاو کردەوە.
قاسم جەختی لەوە کرد کە بزووتنەوەکە بۆ جێبەجێ کردنی ئاگربەست لەگەڵ سوپای لوبنان ناو هەماهەنگیدا دەبێت و بە شێوە و رێگاکانی دیکە بەردەوام دەبن لە پشتگری لە فەلەستین.
قاسم باسی لەوە کرد کە سەرکەوتنەکەی لە دژی رژێمی داگیرکەر بە دەست هاتووە لە هی تەمووزی ٢٠٠٦ گەورەترە.
شێخ قاسم راگەیاند کە بەرخۆدان سەرکەوتنی بە دەست هێناوە چونکە رێگری لەوە کردووە کە دوژمنی حزب الله لە ناو ببات و کۆتایی بە بەرخۆدان بهێنێت یان لاوازی بکات.
قاسم بە ئاماژە بەوەی کە یەکێک لە هۆکارەکانی بینینی ئەمە وەک سەرکەوتن "ماوەی درێژی شەڕ و قوربانییە گەورەکان" بووە، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان ڕووبەڕووی "سوپای دوژمن دەبنەوە کە هەموو پشتیوانییەکی ئەمریکا و ڕۆژئاوایان وەرگرتووە"، بەڵام شەڕڤانانی بەرخۆدان " زۆر بەهێزن."
ناوبراو باسی لەوە کرد کە رێککەوتنی ئاگربەست "رێککەوتنێکی نوێ یان رێککەوتنێک کە پێویستی بە واژۆی وڵاتێک هەبێت بەڵکو بەرنامەیەکە کە ڕێوشوێنی کارگێڕی بۆ بڕیاری ژمارە ١٧٠١ لەخۆدەگرێت" و دەست نیشانی کرد کە رێککەوتنەکە "پشتڕاست دەکات کە سوپای لوبنان لە باشووری رووباری لیتانی جێگر دەبێت و سوپای ئیسرائیل لە تەواوی ئەو ناوچەیانەی کە داگیری کردووە دەکشێتەوە."
قاسم باسی لەوە کرد کە حزب الله "لە سەرەتاوە شەڕ ناخوازێت بەڵام ئەوەندەی هێزیان هەیە و لە شوێنێک کە لە ژێر هێرشدانە دەیەوێت کۆتایی بە شەڕ بهێنێت و سەرئەنجام بە دەست بهێنێت."
قاسم بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی ئاگربەست وتی، "لە ژێر دەسەڵاتداری لوبنان واژۆ کرا. ئێمەش کاتێک لە مەیداندا بووین بۆ پاراستنی مافەکەمان بە سەربەرزی ئەوەمان قبول کرد."
ناوبراو باسی لەوە کرد کە بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکە بەرخۆدان و سوپای لوبنان لە ئاستی باڵادا هەماهەنگی لە ناویاندا دەبێت.
قاسم وتی، "تێڕوانینی ئێمە بۆ سوپای لوبنان ئەوەیە کە سوپایەکی نیشتمانییە و خاوەنی سەرکردایەتی و کارمەندە و بنکەکەی لە زێدی خۆی و لە زێدی خۆمان (باشوور) دەبێت."
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزب الله وتی، "بۆ پاراستنی یەکێتی میللی خۆمان و زیاد کردنی ئاستی بەرگری خۆمان کار دەکەین و ئامادەیین کە رێگری لەوە بکەین کە دوژمن ئێمەی لاواز بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ١٤٢ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێوە لە کەرتی ڕۆژئاوا لانیکەم ١٦ کەسی بە دیل گرتووە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی چەکدار بۆ سەر گوندەکانی ناوەڕاستی وڵاتی سوودان ١٢ کەس کوژران