هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێوە لە کەرتی ڕۆژئاوا لانیکەم ١٦ کەسی بە دیل گرتووە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دوێنێ و ئەمڕۆ لە چەند شارێکی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ١٦ کەسی دەستبەسەر کردووە.
دەزگای کاروباری ئەسیران و ئەسیرانی پێشوو و یانەی ئەسیران باسی لەوە کرد، سوپای داگیرکەر هێرشی کردووە سەر شارەکانی قەلقیلیا، نابلوس، ئەلخەلیل و تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوا و قودس.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، داگیرکەران لە کاتی هێرشەکاندا خانووکان تاڵان کردووە و هەڕەشە و هێرشی کردووە سەر گەلی خانووکە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا لانیکەم ١٦ کەس دەستبەسەر کران و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١١ هەزار و ٩٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.
دەستنیشان کرا، ژمارەی راستی نازانرێت و ئەم ژمارەیە ئەسیرانی غەززەیی لە خۆ ناگرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ١٤٢ کەسیش بریندار بوون.
نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزب الله راگەیاند کە پشتگریان لە فەلەستین بە شێوەکانی جیاواز بەردەوام دەبێت بەڵام باسی لە شێوازی پشتگریەکە نەکرد.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی چەکدار بۆ سەر گوندەکانی ناوەڕاستی وڵاتی سوودان ١٢ کەس کوژران