حکومەتی عێراق راگەیاند کە تەواوی دەروازەکانی لەگەڵ وڵاتی سوریا داخستووە.
فەریق قەیس ئەلموحەممەدەوی یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکانی هاوبەشی عێراق راگەیاند، بەهۆی شەڕەکەی سوریا تەواوی دەروازەکانی نێوان عێراق و سوریا داخراون.
موحەممەدەوی ئاماژەی بەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تەواوی تەیار و ئامادەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵات.
فەرماندەی هێزی سنووری عێراق جەنەرال محەمەد عەبدولوەهاب ئەلسوئەیدی رایگەیاند کە کارەکانی بەهێزکردن و زیادکردنی ڕێوشوێنەکان لەسەر سنووری عێراق و سووریا ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٤٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٢٥٠ کەسیش بریندار بوون.
باس لەوە کرا کە سەربازێکی داگیرکەر کە بەشداری شەڕی جینۆسایدی غەززەی کردبوو، لەلایەن گەشتیارانی ئەڵمانی لە تایلەند لێیدرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی سوپای داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی فەلەستینییان لە گوندی سیر لە باشووری جەنین بۆردومان کرد و هێرشیان کردە سەر گوند و شارۆچکەکانی باشوور و باکووری کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئۆپراسیۆنێکی مووشەکی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە و ٤ سەهیۆنیی داگیرکەر بریندار بوون.