ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فەرمانی کۆکردنەوەی بڵندگۆی مزگەوتەکانی بە بیانووی ئەوەی "سەرچاوەی پشێوی" دەرکرد.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ٧ی میدیای داگیرکەر ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆن بە تایبەت لەو شوێنانەی کە عەرەبەکان و داگیرکەران پێکەوە دەژین فەرمانی کۆکردنەوەی بڵندگۆی مزگەوتەکانی بە بیانووی ئەوەی "سەرچاوەی پشێوی" دەرکرد.
بن گەڤیر لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، "شانازی دەکەم کە سیاسەتێک بەڕێوە ببەم کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی ئەو دەنگە ناعەقڵانییەی کە وتاردەران لە مزگەوتەکاندا بەرهەمی دەهێنن، کە بووەتە بێزارکەر بۆ دانیشتوانی ئیسرائیل."
بڕیارەکەی بن گەڤیر سەهیۆنی بووە هۆی ناڕەزایەتی توندی پەرلەمانتاری عەرەبی کنەسەت.
یەکێک لەو کەسانەی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیارەکە پەرلەمانتاری عەرەب ئەحمەد تیبی بوو. تیبی وتی، "بن گەڤیر بڕیارە کەشوهەوای شەڕ بەکاربهێنێت بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی ئایینی بۆ دڵخۆشکردنی دەنگدەرەکانی و سەرکوتکردنی کۆمەڵگەی عەرەبی و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی عەرەب. ئەمجارە بن گڤیر دەستی بۆ موئەزینەکان و مزگەوتەکان درێژ کرد. ئێمە دژی ئەم ستەم و ئیسلامۆفۆبیە دەجەنگین. ئیستفزازی بن گەڤیر لە مزگەوتی ئەقسا شکستی هێنا و ئێستا لە هەموو مزگەوتەکانی شارە تێکەڵاوەکان هەوڵی ئیستفزازی ئێمە دەدات."
دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە، بن گەڤیری سەهیۆنی قسە ورووژێنەرەکانی خۆی زیاتر کرد. داوا دەکات ئەسیرانی فەلەستینی لەسێدارە بدرێن و کەرتی ڕۆژئاوا بەتەواوەتی بخاتە ژێر دەسەڵاتی رژێمی داگیرکەر و دەستپێشخەری نیشتەجێکردنی غەززە بکات.
هەروەها باس لەوەش دەکات کە بەتەواوی دژی هەر ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕی ئەسیرانە لەگەڵ گروپە فەلەستینیەکان لە غەززە و هەڕەشەی کشانەوە لە حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی بەناو حکومەت دەکات ئەگەر ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٤٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٢٥٠ کەسیش بریندار بوون.
باس لەوە کرا کە سەربازێکی داگیرکەر کە بەشداری شەڕی جینۆسایدی غەززەی کردبوو، لەلایەن گەشتیارانی ئەڵمانی لە تایلەند لێیدرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی سوپای داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی فەلەستینییان لە گوندی سیر لە باشووری جەنین بۆردومان کرد و هێرشیان کردە سەر گوند و شارۆچکەکانی باشوور و باکووری کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئۆپراسیۆنێکی مووشەکی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە و ٤ سەهیۆنیی داگیرکەر بریندار بوون.