لە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٢٤دا ڕێژەی لەدایکبوونی نزمترین ئاستی تۆمارکرد

ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ژاپۆن لەدایک بوون، بەراورد بە ساڵی پێشوو بۆ ٧٢٠ هەزار و ٩٨٨ منداڵ دابەزیوە و بۆ نۆیەمین ساڵ لەسەریەک نزمترین ئاستی تۆمارکردووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و کار و خۆشگوزەرانی ژاپۆن، ئەو ژمارەیە سەرەتاییە کە هاووڵاتیانی بیانی لەخۆدەگرێت، بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بەڕێژەی لەسەدا ٥ دابەزیوە، واتە ٣٧ هەزار و ٦٤٣ کەس، بەمەش کەمترین ژمارەیە لەو کاتەوەی لە ساڵی ١٨٩٩ەوە ئەو جۆرە تۆمارانە دەستیپێکردووە.
وەزارەتەکەی ژاپۆن رایگەیاندووە، ڕێژەی لەدایکبوون لە سەرجەم ٤٧ پارێزگای ژاپۆن بەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە، بە ڕێژەیەکی خێراتر لەوەی حکومەت پێشبینی کردبوو و هیچ نیشانەیەکی خاوبوونەوەی نیشان نەدا.
ژمارەی هاوسەرگیرییەکان کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕێژەی لەدایکبوون هەیە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٩٠ ساڵدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە خوار ٥٠٠ هەزارەوە دابەزیوە، هەروەها ١٠ هەزار و ٧١٨ هاوسەر زیادیکردووە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەیشتووەتە ٤٩٩ هەزار و ٩٩٩ هاوسەر.
پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە هاوڵاتیانی ژاپۆن لەدایک دەبن، کە وەزارەتەکە لە دەوروبەری مانگی حوزەیران رایدەگەیەنێت بۆ یەکەمجار لە خوار ٧٠٠ هەزار منداڵەوە دابەزێت، چونکە ڕەوتی دابەزین بەردەوامە.
هاوکات پێشبینی دەکرێت ژمارەی مردووان لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە ڕێژەی لەسەدا ١.٨ واتە ٢٨ هەزار و ١٨١ کەس بەرزبێتەوە و بگاتە ١٦١٨ هەزار و ٦٨٤ کەس کە ژمارەیەکی پێوانەیی بووە، ئەمەش گەورەترین دابەزینی ساڵانەی کۆی دانیشتوانی تا ئێستایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام دەنگی متمانەی پەڕلەمانی بەدەستهێنا.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا دوای زیادبوونی حالەتی تووشبوون بە سوڕێژە یەکەم حالەتی مردن بەهۆی سوڕێژە تۆماڕ کرا.
بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە ئیدیعاکانی ئیسرائیل کاتز، بەناو وەزیری جەنگی داگیرکەری نیشان دا کە وتبووی "حەماس لە کاتی ئاگربەستدا پلانی دانابوو هێرش بکاتە سەر سەرباز و شوێنی نیشتەجێبوون".