دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا بەردەوامە لە چالاکیەکانی دابەش کردنی هاوکاری بە سەر هەژارەکان و مندالەکانی یەتیم لە وڵاتەکانی کێشوەری ئەفریقا.
دەزگای خێرخوازیی نێونەتەوەیی یەتیم-ئەلیی ئەوڕووپا کە لە زۆر وڵاتی جیهان بە تایبەتی لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا هاوکاریەکانی خۆراک و جلوبەرگ و دروست کردنی مزگەوت و دروست کردنی بیری ئاو و خەتەنە کردنی کوڕەکان ئەنجام دەدات بەردەوامە لە چالاکیەکانی دابەش کردنی هاوکاریەکان بە سەر خانەوادەکانی هەژار و مەغدوور.
دەزگاکە لە ئەنجامی چالایەکانییان چووە وڵاتی ئوگاندا و ئەو هاوکاریانەی خێرخوازانی ئەوڕووپی و تورکیایی پێیان دابوو بە سەر هەژارەکاندا دابەش کرد.
دەزگای یەتیم ئەیلیی ئەوڕووپا کە بەردەوامە لە دابەش کردنی هاوکاریەکان لە شار و گوندەکانی جۆراجۆری وڵاتی ئوگاندا، لە گوندی لانگورسیوەی ناوچەی ئیگۆلا کە ٢٣٠ کیلۆمەتر لە کاموولی دوورە هاوکاری جلوبەرگ بە سەر خانەوادەکانی هەژار و فەقیر دابەش کرد.
شاندی دەزگاکە دوای ئەنجام دانی نوێژی نیوەڕۆژ دەستی بە دابەش کردنی هاوکاری جلوبەرگ و پێلاو کرد.
بەهۆی هاوکاریەکە منداڵەکان زۆر خۆشحال بوون کە هەنێکیان منداڵەکانی یەتیم بوون.
جاهد ئاتاش بەڕێوبەری دەزگای یەتیم ئەلی لە ئەفریقا سەبارەت بە چالاکیەکانیان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دا.
جاهد ئاتاش باسی لەوە کرد، "لە ئوگاندا جلوبەرگ بە منداڵەکانی بێ کەس و مەغدووور و یەتیم دەدەین. جلوبەرگی زۆربەی منداڵانی ئێرە دڕاوە. ئەو منداڵانە هەموو کاتێک ئەو جلوبەرگە لە بەریانە. ئێمەش بۆ خۆشحال کردنی منداڵەکان هاتینە ئێرە."
"بەهۆی هاوکاریەکەمان منداڵەکان زۆر خۆشحال بوون"
جاهد ئاتاش لە بەردەوامی باسی لەوە کرد:
"دەمانەوێت ئێوە ببینن کە هاوکاری کام منداڵەکان دەکەن. ئەو منداڵانەی لێرەی لە لاقیان پێلاویش نییە و ئێوە هاوکاری ئەوان کرد. ئێوە بوونە وەسیلە کە ئەو منداڵانە ببنە خاوەنی پێلاو و جلوبەرگ و بە ئێوە دەڵێین مەزلووم و بێ کەسانی ئێرە لە بیر نەکەن. خودا خێرتان بنووسە. چۆن کە بەهۆی هاوکاریتان منداڵەکان زۆر خۆشحال بوون. لە لاقی هیچ یەک لە منداڵەکانی ئێرە پێلاو نییە. داوا لە خێرخوازەکان دەکەین؛ بە ناوبژوانی دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا هاوکاریی جلوبەرگ و پێلاو بەو برایانە بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٣ هەزار و ٩٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٦ هەزار و ٧٧٠ کەسیش بریندار بوون.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
وێنەی ئافرەتێک کە لە کەناری غەززە تەرمی برازا ٥ ساڵە شەهیدەکەی لە باوش گرتووە لە پشبرکێی وێنەکانی میدیایی جیهانی وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ زانیارییەکانی بنکەی راداری کورجک لەگەڵ هاوپەیمانان دابەش دەکرێت و زانیاری بەوانەی هاوپەیمان نین نادرێت.