دوای ئەوەی لە وڵاتی ئالبانیا رۆژی سێشەممە زەمین لەرزەیەک رووی دا، دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە وڵاتی ئالبانیا هاوکاریی زیان بەرکەوتووەکانی زەمین لەرزەکە کرد.
رۆژی سێشەممە لە وڵاتی ئالبانیا زەمین لەرزەیەک بە پلەی ٦.٣ رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا نزیکەی ٥٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
دوای ئەو رووداوە، دەزگای خێرخوازیی نێونەتەوەیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا دەستی بە چالاکیەکانی هاوکاری لە ناوچەکە کرد و هاوکاری ئەو کەسانە کرد کە بەهۆی زەمین لەرزەکە زیانیان بەرکەوتبوو.
حوسێن ئاتەش یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی دەزگاەکە سەبارەت بە چالاکیەکانیان لە ناوچەکە راگەیەندراوێکی دایەوە.
حوسێن ئاتەش باسی لەوە کرد، دوای دابەش کردنی هاوکاریەکان لە ئەفریقا ئەو جار هاتنە وڵاتی ئالبانیا، وتی، "لە شارەکانی تیران و دراچ زەمین لەرزە رووی دا. کاتێک هاتینە ناوچەکە دەستمان بە چالاکیەکانی هاوکاری کرد. ئێستا لە شاری دراچ پاکێتەکانی خۆراک بڵاو دەکەین. هەروەها بەتانیە دابەشمان کرد. لەم ناوچەیە ٤٩ کەس گیانیان لە دەست داوە و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون. هەروەها زیاتر لە هەزاران بینا زیانیان بەرکەوتووە."
حوسێن ئاتەش لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، خەلکی ناوچەکە مەغدوور بوون و وتی، "لە بەر ئەوەی وڵاتی ئالبانیا لە ناوچەی بالقانە ناوچەیەکی ساردە. ئەمڕۆ ئەو چادرانەی لێرە بوون کۆ کران و مرۆڤەکان بردران شوێنەکانی تر تاکو بپارێزرێن. ئێمە لەگەڵ بەرپرسان قسەمان کرد و هاوکاری مەغدوورەکانمان کرد."
حوسێن ئاتەش لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، لە ناوچەکە هاوکاریەکانیان بەردەوام دەبێت و سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.