دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە ژمارەیەکی زۆر گوندی شاری کامولیی وڵاتی ئوگاندا دەستی بە دروست کردنی بیری ئاو کرد.
لە کیشوەری ئەفریقا لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەکانی ئاوی خاوێن هەیە بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتەکان مرۆڤەکان ناتوانن ئاوی خاوێن بە دەست بێنن. لە کێشوەری ئەفریقا ساڵانە هەزاران منداڵ بەهۆی نەخۆشیەکانی کە سەرچاوەکەی ئاوی پیس و مەرجەکانی ناتەندروستە گیانیان لە دەست دەدەن.
دەزگای نێونەتەوەیی خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە و هاوکاری کردن بە هەژارەکان بەردەوامە لە چالاکیەکان. لە ئەنجامدا لەو ناوچەیانەی پێویستیان بە ئاوی خاوێن هەیە بیری ئاو دروست دەکات.
دەزگای خێرخوازیی نێونەتەوەیی یەتیم-ئەلیی ئەوڕووپا کە لە زۆر وڵاتی جیهان بە تایبەتی لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا هاوکاریەکانی خۆراک و جلوبەرگ و دروست کردنی مزگەوت و دروست کردنی بیری ئاو و خەتەنە کردنی کوڕەکان ئەنجام دەدات بەردەوامە لە چالاکیەکانی دابەش کردنی هاوکاریەکان بە سەر خانەوادەکانی هەژار و مەغدوور.
دەزگاکە لە ئەنجامی چالایەکانییان چووە وڵاتی ئوگاندا و ئەو هاوکاریانەی خێرخوازانی ئەوڕووپی و تورکیایی پێیان دابوو بە سەر هەژارەکاندا دابەش کرد.
ئەمجاریش دەزگاکە بە دروست کردنی بیری ئاو هاوکاری هەژارەکان کرد و بووە هۆکاری خۆشحال بوونی ئەوانە. دەزگاکە لە ژمارەیەک زۆر گوندی سەر بە شاری کیمولی دەستی بە دروست کردنی بیری ئاو کرد.
حوسێن ئاتەش یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی دەزگاکە سەبارەت بە چالاکیەکانیان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دا و باسی لەوە کرد، گرنگی بە دروست کردنی بیری ئاو لە کیشوەری ئەفریقا دەدەن.
حوسێن ئاتەش وتی، "نزیکەی چوار رۆژە لێرە چالاکیەکانی جۆراجۆر بەڕێوە دەبین. بیری ئاومان دروست کرد کە بۆ کێشوەری ئەفریقا زۆر گرنگە. إن شاء الله لە پێش مەسجدی ئەم گوندە لە سەر ناوی خانەوادەکانی ئانلی و یلمازلار بیری ئاو دروست دەکرێت. سوپاسگوزاری مام یوسف ئادەمئۆغلو دەکەینە کە ئەو زەویە تەرخان کردوە. خودا لێی رازی بێت. ئەو زەویە وەقف کردوە. إن شاء الله مەسجد و بیری ئاو دروست دەکرێت. کارێکی خێر کردوە. خودا خێریان بنووسە."
حوسێن ئاتەش لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "ئێمە وەکو دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا پرۆژەمان بۆ دروست کردنی بیری ئاو لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا هەیە. بۆ چی بیری ئاو دروست دەکەن؟ چونکە ئاوی خاوێن لە کیشوەری ئەفریقا زۆر گرنگە. لە هەنێک وڵاتان هەزاران کەس ساڵانە بەهۆی ئاوی پیس دەمرن. بۆیە ئێمە وەکو دەزگای یەتیم ئەلی بەردەوامین لە دروست کردنی بیری ئاوی خاوێن."
حوسێن ئاتەش وتی، "چونکە ئاو لێرە پاکی و ژین و ژیانە. ئەو مرۆڤانە چەندین کیلۆمەتر دەچن و ئاوێک دێنن بە منداڵەکانیان دەدەن کە قابلی خواردن نییە. ئێمە لێرە بووینە شاهێدحالی هەنێک رووداوەکان. بەهۆی ئاوی پیس منداڵەکان تووشی نەخۆشیەکان بوون. لێرە بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەین و داوا دەکەین بۆ پرۆژەی دروست کردنی بیری ئاو هاوکاری ئێمە بکەن. سوپاسگوزاری تەواوی خێرخوازەکان دەکەین. هەروەها سوپاسگوزاری مام یوسف دەکەین. خودا خێریان بنووسە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی یەتیمەکان لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکیی خێرخوازی بەڕێوەدەبات راپۆرتی چالاکییەکانی لە مانگی رەمەزاندا بڵاو کردەوە.
حکومەتی چاد راگەیاند کە دەتوانێت رێککەوتنی سۆفا هەڵبوەشێنێتەوە کە مەرجەکانی بوونی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵات دیاردەکات.
گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران کە دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر راگیرابوون دووبارە دەستیپێ کرد.
ئۆکراینا راگەیاند کە لە نیمچەدوورگەی کریمیا کە لە لایەن رووسیا ئیلحاق کراوە بنکەی ئاسمانی سەربازی رووسیایان بە مووشەک کردووە ئامانج.