لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ١٣ فەلەستینی شەهید بوون

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە قەزای یەعبودی شاری جەنین گەنجێکی فەلەستینی ١٣ ساڵە بە ناوی عەمر قەبحە شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر قەزای یەعبود لە شاری جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. داگیرکەران لە کاتی هێرشەکەدا تەقەیان کردە سەر منداڵێکی ١٣ ساڵان بە ناوی عەمر عەلی خالد قەبحە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵەکە شەهید بوو.
بە پێی زانیارییەکان، منداڵەکە کاتێک لە دەرەوە بوو لە لایەن داگیرکەران کراوە ئامانج. لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران منداڵەکە بە سەختی بریندار بوو بەڵام هێزەکانی داگیرکەر بۆ ماوەیەکی درێژ رێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد.
باوکی منداڵەکە کاتێک هەوڵی دەدا بچێتە هاواری منداڵەکە تووشی هێرشی داگیرکەران بوو و بۆ ماوەیەک لە لایەن داگیرکەران دەستبەسەر کرا. عەمر لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانی لەدەستدا و شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەر چوونەوە ژوورەوەی قەزاکەیان داخست و هاتوچۆی خەڵکی ناوچەکەیان سنووردار کرد. هەروەها داگیرکەران هێرشیان کردە سەر خانووی حوسێن ئەترەش و ساحیر فیاد ئەلشێخ ئیبراهیم لە قەزای کەفر راعی لە باشووری شاری جەنین.
توندوتیژیی سیستماتیکی رژێمی سەهیۆنی لە دژی منداڵان جارێکی دیکە ناڕەزایی لێکەوتەوە و گەلی فەلەستین ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی تووڕەیی خۆیان بەرامبەر بەو ستەمکارییە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرن لە بەرامبەر زیادبوونی هێرشەکان کە خەڵکی مەدەنی لە کەناری ڕۆژئاوا دەکەنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی ناوخۆی سوریا سەبارەت بە شەڕ لە سوەیدا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند کە لە ناوەندی شارەکە ئەمنیەت مسوگەڕ کراوە.
لە وڵاتی ڤیێتنام لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک بەهۆی گەردەلوول ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لەو هێرشانەی کە لە لایەن داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر بەناو خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان و خێوەتەکانی نیشتەجێکردنی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە ئەنجام دران ٨٩ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی وەرزی کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران لە پاکستان دەستیپێکرد بۆ ٢٠٢ کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون.