لەمڕۆ بەیانیەوە لە غەززە ٤٧ کەس شەهید بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری دەکاتە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٤٧ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٤٧ کەس شەهید بوون. ٣٢ کەس لە شەهیدەکان لە کاتی نۆرەی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون.
لە ڕۆژئاوای شاری رەفەح لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی ٣ مەدەنی دیکە شەهید بوون و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٥ کەس.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خێمەکانی ئاوارەکان لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس ٢ کەس شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی هاوڵاتیان لە شاری جیبالیا لە باکووری غەززە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس شەهید بوون و ١٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر باڵەخانەیەک لە نزیکەی نەخۆشخانەی شیفا لە ڕۆژئاوای شاری غەززە ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون.
ئەم هێرشانە جارێکی دیکە نیشانیان دا کە رژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدات بە گەماڕۆ و هێرشی راستەوخۆ گەلی فەلەستین لە ناو ببات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.