زانایانی ئیسلامی هێرشەکانی سەهیۆنی بۆ سەر سوریا ئیدانە دەکەن

ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری سوریا و پەرەسەندنێکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاسایشی تەواوی ناوچەکە دەکات.
لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییە کە ناوچەی دیمەشق و سوەیدایان کردە ئامانج، دامەزراوە ئیسلامییەکان رایانگەیاند کە ئەو هێرشە کردەوەیەکی پلان بۆ داڕێژراوی تیرۆرە کە نەک تەنها سوریا بەڵکو یەکگرتوویی و سەرچاوەکانی تەواوی ئوممەتی ئیسلامیشی کردە ئامانج. هۆشداریشیان دا کە بێدەنگ بوون بوێری داگیرکاری زیاتر دەکات و زەمینە بۆ بەئامانجگرتنی پایتەختەکانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی خۆش دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەرگریکردن لە خاکەکانی سوریا و گەلەکەی هەم بەرپرسیارێتییەکی ئایینی و هەم ئەخلاقییە و داوای هاودەنگییەکی بەرفراوان لەگەڵ گەلی سوریا دەکات لەم کاتە هەستیارەدا. جەختیشی لەوە کردەوە کە هێرشەکان بەشێکن لە زنجیرە هێرشە سیستماتیکییەکان کە لە غەززەوە دەستپێدەکات و ئێستا درێژدەبێتەوە بۆ خاکی سوریا.
زانایان هۆشدارییان دا لە هەر هەوڵێک بۆ سووتەمەنی ناکۆکی تائیفی یان دابەشکردنی سوریا. راگەیەندرا کە پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویی وڵات هەم ئەرکێکی نیشتمانییە و هەم ئەرکێکی ئایینییە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لە سەرجەم گروپە سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی سووریا کراوە یەکبگرن و باس لەوەشکراوە کە ململانێ نێوخۆییەکان تەنها خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی رژێمی داگیرکەر دەکات و ڕێگا بۆ ستراتیجی دابەش و حوکمڕانی ئەو ڕژێمە خۆش دەکات.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لە حکومەت و گەلانی عەرەبی و ئیسلامی کراوە کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و چ لە ڕووی سیاسی و چ لەسەر زەوی پشتیوانی سوریا بکەن. جەختی لەوە کردەوە کە ئیدانە فەرمییەکان بە تەنیا نابێت بەس بێت، بەڵکو هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ پشتیوانیکردن بنرێت.
لە بەیاننامەکەدا جەختیش کراوەتەوە کە پشتیوانیکردن لە سوریا پێوەرێکی ڕاستەقینەی دڵسۆزییە بۆ بەها پیرۆزەکان و پرسەکانی ئوممەت.
ئەو دامەزراوانەی کە بەیاننامەکەیان واژۆ کردووە:
لیژنەی زانایانی فەلەستین
لیژنەی زانایانی موسڵمانانی عێراق
یەکێتی زانایان و مەدرەسە ئیسلامییەکان لە تورکیا
ڕێکخراوی جیهانی ئەڤیندارانی پێغەمبەر
کۆڕبەندی ئیسلامی مۆریتانیا
یەکێتی زانایانی مەغریب
کۆمەڵەی نوسرە لە بەنگلادیش
وەقفی ئەقسا
یەکێتی فیقهی جیهانی
لیژنەیەکی ئوممەت
دیداری دەعوەی فەلەستین
دیداری زانایانی سۆماڵ
بزووتنەوەی میساقی میللی عێراق
هاوپەیمانی هاوپشتی عێراقی ئەقسا
کۆمەڵەی زانایانی مالیزیا
کۆمەڵەی خێرخوازی سێنابیلی مۆریتانیا
یەکێتی زانایانی سوننە
لیژنەی زانایانی موسڵمانی لوبنان
ئەنجومەنی زانایانی پارتی دادپەروەری ماڵدیڤ
دەزگای لێکۆڵینەوەی ئایینی مورتەزای ئێران
کۆبوونەوەی دەعوە لە بەریتانیا(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.