سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان: هەتا ئێمە هەین، رژێمی سەهیۆنی ناتوانێت بە ئامانجەکانی خۆی بگات

شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
شێخ قاسم ئاماژەی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی کرد و رایگەیاند، "حزب الله هەموو مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ کردووە و حکوومەتی لوبنان سوپای خۆی ڕەوانەی ناوچەکانی باشوور کردووە. بەڵام رژێمی سەهیۆنی لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا ٣ هەزار و ٨٠٠ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و درێژەی بە هێرشەکانی خۆی داوە."
قاسم وتی، "ئەمریکییەکان دەیانەوێت بەرخۆدان بێلایەن بکەن تا بتوانن رژێمی سەهیۆنی هێور بکەنەوە" و ڕوونی کردەوە کە ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕێککەوتنێکی نوێی پێشکەش کرد، بەڵام پێشێلکارییەکانی پێشووی پشتگوێ خست.
ڕێبەری حزب الله هەروەها باسی لەو گوشارانە کرد کە لە لایەن ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنییەوە بۆ سەر ئێران دەکرێت و بانگەشەی ئەوەی کرد کە تاران لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی کە لەم دواییانەدا بەسەر ئێراندا سەپێنرا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. قاسم ئاماژەی بەوەدا کە رژێمی سەهیۆنی بە بیانووی بەرنامە ئەتۆمییەکەی هێرشەکانی ئەنجام داوە، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستی کردەوە کە ئەو بەرنامەیە ئاشتیخوازانەیە.
"تا بەرخۆدان بەردەوام بێت، رژێمی سەهیۆنی سەرکەوتوو نابێت"
سکرتێری گشتیی حزب الله لە کۆتایی قسەکانیدا هەروەها دەستی لە پێشهاتە سیاسییەکانی لوبنان دا و رایگەیاند کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە پشتیوانی لە بەرخۆدان دەکەن، لەوانەش حزب الله و بزووتنەوەی ئەمەل لە ژێر هەڕەشەدان و دووپاتکردەوە کە "تا بەرخۆدان بەردەوام بێت، رژێمی سەهیۆنی سەرکەوتوو نابێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.