ئاماری بارانبارینی وەرزی گەرما لە پاکستان: ٢٠٢ کوژراو و ٦٠٠ بریندار

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی وەرزی کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران لە پاکستان دەستیپێکرد بۆ ٢٠٢ کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون.
ئاماری گیانلەدەستدانی لافاو و زەوی لەرزین و داڕمانی خانووبەرە کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پاکستان گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٠٢ کەس بەرزبووەتەوە کە ٩٦یان منداڵن، هاوکات زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون.
نزیکەی ٧٠٠ ماڵ لە سەرانسەری وڵاتدا زیانیان بەرکەوتووە.
ژمارەی مردووان لە پارێزگای پەنجاب ١٢٣ کەس، لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا ٤٠ کەس، لە پارێزگای سند ٢١ کەس، لە پارێزگای بەلوچستان ١٦ کەس و لە پارێزگای ئازاد کەشمیر و ئیسلام ئابادی پایتەخت هەریەکەیان کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان هۆشداری لە بارەی هەورەبروسکە بڵاوکردەوە و داوای لە خەڵک کردووە وریا بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.