رژێمی داگیرکەر دووبارە هێرشی سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری: ٣٠ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە لانیکەم ٣٠ کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر فەلەستینییەکان لە ناوچەی سوودانیە لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیین.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە ئەنجامی هێرشی ئەمڕۆ داگیرکەران لانیکەم ٣٠ کەس لە خاڵی دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون و ٦٠ کەسیش بریندار بوون. دەستنیشان کرا، تەرمی شەهیدەکان هێشتا لە سەر شەقامەکانن.
سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە دوێنێ لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو کە لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری ٨٩١ کەس شەهید بوونەتە و ٥ هەزار و ٧٥٤ کەسیش بریندار بوونەتە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.