سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئەمڕۆ بەیانی ٣٩١ جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی سوپای داگیرکەر هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، جولەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا چالاکی ئایینی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام داوە.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر رێگریان لە چوونەوەی مورابیتەکانی مزگەوتی ئەقسا نیزام ئەبو رەموز و نەفیسە حوەیس بۆ ناو شری قودس کرد و دەستیان بە سەر ناسنامەکانیاندا گرت.
دایرەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس راگەیاند، جولەکەکانی داگیرکەر لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە ٢٥ جار هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
هێرشەکان لە سەر بانگێشتی گروپەکانی توندڕەوی ڕاستڕەوی "چیای پەرستگا" ئەنجام دەدرێن. گروپەکە بەم جۆرە هێرشانە هەوڵ دەدات پێگەی مێژوویی و یاسایی مزگەوتی ئەقسا بگۆڕێت و مزگەوتی ئەقسا بکاتە پەرستگایەکی جولەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.