چین بۆ رژێمی سەهیۆنی: هێرشەکان ڕابگرن

وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە هێرشی زەمینی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە نیشان دا.
لین جیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بە توندی دژی پەرەسەندنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنین و هەر کارێک کە زیان بە خەڵکی مەدەنی بگەیەنێت و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات شەرمەزار دەکەن.
لین داوای لە رژێمی سەهیۆنی کرد کە گوێ لە بانگەوازە توندەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگرێت و دەستبەجێ ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی لە شاری غەززە ڕابگرێت بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ئاگربەستێکی هەمەلایەنە و هەمیشەیی بەدی بهێنرێت و ڕێگری لە قەیرانی مرۆیی گەورەتر بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٣٥ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
سێرجیۆ دێلا بێرگۆلا، شارەزای ئاماری رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دژی کەرتی غەززە بووەتە هۆی شەپۆلێکی بێوێنەی هەڵاتن لە خاکە داگیرکراوەکان.
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.