نەتەوە یەکگرتووەکان: وەرزی کۆکردنەوەی زەیتوون لە کەناری ڕۆژئاوا زۆرترین ژمارەی هێرشەکانی لە ماوەی ٥ ساڵدا بەخۆیەوە دەبینێت
ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، هێرشەکانی جوولەکانی سەهیۆنی داگیرکەر لە وەرزی کۆکردنەوەی زەیتوون زۆرترین ژمارەی لە ٥ ساڵی کۆتاییدا بەخۆیەوە بینیوە.
ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، هێرشەکانی جولەکانی داگیرکەر لە کەناری ڕۆژئاوا بۆ سەر ئەو کەسانەی بەرهەمی زەیتوون کۆدەکەنەوە گەشتووە زیاترین ئاستەکەی لە ٥ ساڵی کۆتاییدا.
ئۆفیسەکە ڕاگەیاند، جوولەکەکانی نێشتەجێی ناوچەکە ١٢٦ هێرشیان بۆ سەر ٧٠ قەزا ئەنجام داوە و زیانیان بە زیاتر لە ٤ هەزار داری زەیتوون گەیاندووە.
ئۆفیسەکە هەروەها باسی لەوە کرد کە جوولەکانی لە نیشتەجێگاکانی نایاسایی دێن ڕێگرنی لە چوونەوە بە ناو باغەکانی زەیتوون دەکەن و لە هەفتەی کۆتاییدا ٦٠ جار هێرشیان کردووە سەر هاوڵاتیان فەلەستینی و ١٧ کەسیان بریندار کردووە و زیانیان بە ١٩ ئۆتۆمبێل گەیاندووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.