فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی تورکیا لە کرواتیا کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدا
ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ڕایگەیاند، پاشماوەی فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە کە لە نزیک شارۆچکەی سێنجی پایتەختی کرواتیا کەوتە خوارەوە دۆزرایەوە و فرۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە.
وەزیر یوماکلی لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، "پاشماوەی فڕۆکە ئاگرکوژێنەوەکانمان کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستانەکانمانە، کە پەیوەندی ڕادیۆیی لە کرواتیا لەدەستچوو، لە نزیک شاری سێنجی پایتەختی کرواتیا دۆزرایەوە".
یوماکلی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانیش ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە AT802 سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستان، کاتژمێر ١٠:٢٤ی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ئەم مانگە، بۆ ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراوی چاکسازی لە شاری زاگرێبی پایتەختی کرواتیا لە چەناققەڵاوە بەڕێکەوتوون.
هەروەها باس لەوە کرا، "لە ڕێگای گەڕانەوەدا یەکێک لە فڕۆکەکانمان لە فڕۆکەخانەی ڕێجیکا نیشتەوە، بەڵام پەیوەندی ڕادیۆیی لەگەڵ فڕۆکەکەی تردا لە کاتژمێر ١٨:٢٥ بە کاتی تورکیا لەدەستچوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، کردەوەی سەربازانی داگیرکەر لە شەهیدکردنی دوو منداڵی فەلەستینی لە باشووری گوندی بەیت ئەمەر لە کەناری ڕۆژئاوا، بە "لەسێدارەدانی مەیدانی" و "تاوانێکی جەنگیی ئاشکرا" ناوزەند کرد.
لە کاتێکدا رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی لە باکوورەوە بۆ باشوور دەدات لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەسێک شەهید بوو.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس شەهیدکردنی ٢ گەنجی فەلەستینی لە شاری ئەلخەلیل شەرمەزار کرد و بە "تاوانێکی قێزەون" و ئەنجامی سیاسەتە "فاشیستییەکانی" داگیرکەرانی لە قەڵەم دا.
سەرچاوە ناوخۆییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی هێرشی بەربڵاوی سەهیۆنییەکان، دەستگیرکردن و پێکدادانی نێوان هێزە سەهیۆنییەکان و دانیشتووانە فەلەستینییەکان لە چەندین شار و گوند ڕادەگەیەنن.