کاردانەوەی حەماس بەرانبەر بە شەهیدکردنی دوو گەنجی فەلەستینی لە ئەلخەلیل: تاوانێکی جەنگییە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس شەهیدکردنی ٢ گەنجی فەلەستینی لە شاری ئەلخەلیل شەرمەزار کرد و بە "تاوانێکی قێزەون" و ئەنجامی سیاسەتە "فاشیستییەکانی" داگیرکەرانی لە قەڵەم دا.
حەماس لەم بەیاننامەیەدا وێڕای سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی شەهیدان، جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی داگیرکەران بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن لەنێو فەلەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا لەرێگەی "کوشتنی سیستماتیکـ"ـەوە شکست دەهێنێت و تەنها ئیرادەی بەرخۆدان لە دڵی ئازادیخوازاندا بەهێزتر دەکات.
حەماس ڕوونی کردەوە کە دەستدرێژییەکانی داگیرکەران و نیشتەجێبووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا، لە وانەش ئامانجگرتنی ئەو گەنجانەی کە بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن کە دوایین قوربانییەکانی، دوو شەهیدە فەلەستینییەکەی شارۆچکەی بەیت ئەمەر بوون لە ئەلخەلیل تەنها دەبێتە هۆی سووربوونی زیاتری گەلی فەلەستین لەسەر مافی خۆی و ئیرادەیەکی پتەوتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "خۆبەزلزانی و دەستدرێژییە بەردەوامەکان."
حەماس لە کۆتاییدا، بانگەوازی لە خەڵکی دڵسۆزی نیشتمانەکەیان لە پارێزگای ئەلخەلیل و سەرجەم خەڵکی ئازاد و سەربەرزی کەناری ڕۆژئاوا کرد بۆ "چڕکردنەوەی بەرخۆدان"، "تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهیدان" و "پاراستنی خاک و پیرۆزییەکان لە بەرانبەر تیرۆریزمی داگیرکەران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەیمانگای توێژینەوەی کارپێکراو – قودس (ئەریج) ڕایگەیاند کە حکومەتی رژێمی سەهیۆنی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، ١٩٤ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی پێشکەش کردووە، کە دروستکردنی زیاتر لە ٢٦ هەزار یەکەی نوێی نیشتەجێبوون لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراودا لەخۆدەگرێت.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، کردەوەی سەربازانی داگیرکەر لە شەهیدکردنی دوو منداڵی فەلەستینی لە باشووری گوندی بەیت ئەمەر لە کەناری ڕۆژئاوا، بە "لەسێدارەدانی مەیدانی" و "تاوانێکی جەنگیی ئاشکرا" ناوزەند کرد.
لە کاتێکدا رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی لە باکوورەوە بۆ باشوور دەدات لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەسێک شەهید بوو.