جیهادی ئیسلامی: لەسێدارەدانی دوو منداڵی فەڵەستینی لە بەیت ئەمەر، تاوانێکی جەنگییە
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، کردەوەی سەربازانی داگیرکەر لە شەهیدکردنی دوو منداڵی فەلەستینی لە باشووری گوندی بەیت ئەمەر لە کەناری ڕۆژئاوا، بە "لەسێدارەدانی مەیدانی" و "تاوانێکی جەنگیی ئاشکرا" ناوزەند کرد.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کردەوە کە ئەم تاوانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی سوپای داگیرکەر و نیشتەجێبووەکاندا ئەنجام دراوە بە ئامانجی ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان لە ماڵ و گوند و کێڵگەکانیان.
جیهادی ئیسلامی هەروەها ئاماژەی بە بڕیاری دادگای باڵای رژێمی داگیرکەر کرد سەبارەت بە ئاوارەکردنی دانیشتووانی گوندی "ڕەئس جەرابە" لە ناوچەی نەقەب لە ساڵی ١٩٤٨، و دەزگای دادوەریی بە باڵی داگیرکەر لە ستەم و زۆرداری دژی فەڵەستینییەکان لە قەڵەم دا.
جیهادی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ڕووداوانە نیشاندەری "هێرشێکی ئاشکرای ئیسرائیلـ"ـن دژی گەلی فەلەستین لە هەموو ناوچەکانی بوونیان، چ لە خاکی داگیرکراوی ١٩٤٨ و چ لە کەناری ڕۆژئاوا، سیاسەت و تاوانە بەردەوامەکانی داگیرکەرانی بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و سیستماتیکی دەستدرێژییەکان دژی گەلی فەلەستین لە قەڵەم دا.
لە کۆتاییدا، جیهادی ئیسلامی، ئەم سیاسەتانەی رژێمی سەهیۆنی بە پێویستی چڕکردنەوەی هەموو شێوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوە بۆ خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەم کردەوانە و کۆنترۆڵکردنیان زانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.