هێرشێکی درۆنی لە غەززە: فەلەستینیێک شەهید بوو
لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە فەلەستینیێک شەهید بوو.
بە پێی ڕاگیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە، لە ئەنجامی هێرش بە درۆنی کامیکازە بۆ سەر گەڕەکی زەیتوون فەلەستینیێک بە ناوی محەمەد ناسر سیام شەهید بووە.
رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکرد و هێرشی کردە سەر گەڕەکەکانی شوجاعیە و توفاح. هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونسی بە تۆپهاوێژ کردە ئامانج. هەلیکۆپتێرەکانی داگیرکەریش تەقەیان کردە سەر مەدەنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە. کەمپی پەنابەرانی بورەیجیش بووە ئامانجی تۆپهاوێژەکانی رژێمی داگیرکەر.
بە پێی ئامارەکانی ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە، رژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا ٥٩١ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٥٧ کەس شەهید و ٩٠٣ کەسیش بریندار بوونەتە.
ئۆفیسەکە جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بانگێشتی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی نێوەندگیر و ئەنجومەنەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هەرچی زووە هەنگاو بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بهاوێژن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند ئەو یارمەتییانەی هاتوونەتە ناو کەرتی غەززە، بە هیچ شێوەیەک وڵامدەرەوەی کەمترین ئاستی پێداویستییە سەرەکییەکانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە نین.
کۆمەڵەی هۆز و عەشیرەتە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی هەوڵە دوژمنکارانە و بەردەوامەکانی دوژمن بۆ بەئامانجگرتنی بەرەی ناوخۆ لە ڕێگەی بەقاچاغبردنی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر بۆ ئەم ناوچەیە، هۆشداری دا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٠٤ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستاش ٤٦٤ کەس بێسەروشوێنن.