لە نزیک ئەلخەلیل لە ئەنجامی چالاکیێک بە ئۆتۆمبێلێک سەربازێکی داگیرکەر بریندار بوو
لە حاڵێکدا کە رژێمی سەهیۆنی لە دوای چالاکییەکە لە نزیک کیریات عەربە، گەڕانێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە وەڵامێکی ڕەوا بۆ تاوانکارییەکانی ڕۆژانەی داگیرکەرانە.
ژنە سەربازێک بەهۆی هێرشێکی ئۆتۆمبێلەوە لە نزیک شارۆچکەی کیریات عەربە لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بریندار بوو. سوپای رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند کە رووداوەکە لە نزیک "یەکەوە یەهودا" رووی داوە و ئەو سەربازە بریندارە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەربازە داگیرکەرەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەقەیان لە ئەنجامدەرەکە کردووە و بەو هۆیەوە بریندار بووە. پاشان ئۆپەراسیۆنی گەڕان و کۆنترۆڵکردنی بەرفراوانیان لە سەرتاسەری هەرێم دەستپێکرد. بەگوێرەی میدیاکانی داگیرکەر، ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە، گوایە بەرەو ئەلخەلیل هەڵاتووە.
دوابەدوای ئەو چالاکییە، هێزە داگیرکەرەکان بە خێرایی هەڵیانکوتایە سەر شاری ئەلخەلیل. نەخۆشخانەی ئەلئەهلی و هەروەها ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەکانی ئەلمەزان و ئەلمستەسبە گەمارۆ دران.
حەماس لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنەکە ڕاگەیاند، "کاردانەوەی ڕەوای خەڵک بوو بەرامبەر بە کوشتن و ئێعدام و هەڵکوتانە سەر و هێرشی سیستماتیکی رژێمی سەهیۆنی کە هەموو ڕۆژێک لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدا."
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، "تا رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی بدات، خۆڕاگری وەک مافی ڕەوای گەلەکەمان بەردەوام دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران گەنجێکی ١٧ ساڵەی خەڵکی غەززە بەناوی موهەنەد تارق محەمەد زوغەیر لە ئەلخەلیل شەهید بوو.
لە نێوان تەرمەکانی ڕادەستکراو لە لایەن رژێمی داگیرکەر سەدان تەرم هەن کە لەبەر ئەوەی خزمەکانیان بە گشتی شەهید بوونەتە کەسێک نییە ناسنامەکانیان دەستنیشان بکات. تەنها لە گۆڕستانی دەیر بەلەح زیاتر لە ٣٠٠ تەرمی نەناسراو بەخاک سپێردرا.
چەتەکانی جولەکە لە سوسیا ٨٥٠ نەمامی سەر بە جووتیارانی فەلەستینییان لەناوبرد و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی هیلێ ئەلحموسی ئەلخەلیلیان لەناوبرد.