لە غەززە تەرمی زیاتر لە ٣٠٠ فەلەستینی نەناسراو بەخاک سپێردرا
لە نێوان تەرمەکانی ڕادەستکراو لە لایەن رژێمی داگیرکەر سەدان تەرم هەن کە لەبەر ئەوەی خزمەکانیان بە گشتی شەهید بوونەتە کەسێک نییە ناسنامەکانیان دەستنیشان بکات. تەنها لە گۆڕستانی دەیر بەلەح زیاتر لە ٣٠٠ تەرمی نەناسراو بەخاک سپێردرا.
ناسنامەی ژمارەیەکی زۆر تەرم کە رژێمی داگیرکەر ڕادەستی کردووە ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت. بەهۆی بۆردومانەکانی توند خزمەکانی ئەو تەرمانە گیانیان لەدەستداوە و بەهۆیەوە کەسێک نییە ناسنامەکەیان دەستنیشان بکات.
بەهۆیەوە لە دەیر بەلەح زیاتر لە ٣٠٠ تەرمی نەناسراو بەخاک سپێردرا. گۆڕستانەکە پڕ بووە لە تەرمە نەناسراوەکان.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە کاتێک هێرشەکان پێکهاتەی خێزانەکان بە تەواوی لەناو دەبەن، ناسینەوە نزیکە لە مەحاڵ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەکارهێنانی گۆڕی بەکۆمەڵ. نیگەرانی ئەوە هەیە کە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی غەززە ژمارەی تەرمە نەناسراوەکان زیاتر زیاد بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران گەنجێکی ١٧ ساڵەی خەڵکی غەززە بەناوی موهەنەد تارق محەمەد زوغەیر لە ئەلخەلیل شەهید بوو.
لە حاڵێکدا کە رژێمی سەهیۆنی لە دوای چالاکییەکە لە نزیک کیریات عەربە، گەڕانێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە وەڵامێکی ڕەوا بۆ تاوانکارییەکانی ڕۆژانەی داگیرکەرانە.
چەتەکانی جولەکە لە سوسیا ٨٥٠ نەمامی سەر بە جووتیارانی فەلەستینییان لەناوبرد و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی هیلێ ئەلحموسی ئەلخەلیلیان لەناوبرد.