سوپای سوودان: هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر بابنوسا بەرپەرچدرایەوە
سوپای سوودان ڕاگەیاند، ڕێگری لە هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر بابنوسا کرا. دەستنیشان کرا، شەڕ لە کۆردۆفانی باشوور و ڕۆژئاوا بەردەوامە و لە ژمارەیەکی زۆر ناوچە پێشڕەوی کراوە.
سوپای سوودان ڕاگەیاند، بە شێوەیەکی "بەهێز و پێداگرانە" ڕێگری لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر کۆردۆفانی ڕؤژئاوا کراوە. هەروەها باس لەوە کرا کە لە چەند ڕۆژی کۆتاییدا پێشەڕەوی لە تەواوی بەرەکانی جەنگ لە کۆردۆفانی ڕۆژئاوا و باشوور بەردەوامە.
وتەبێژیی سوپای لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، هێزەکانی پشتیوانی خێرا هەموو ڕۆژێک بابنوسا تۆپاباران دەکەن و بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان دەکەنە ئامانج. هەروەها باس لەوە کرا کە ئەم هێرشانە دژ بە ڕاگەیەندراوەکانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێران کە ئاگربەستی تاکلایەنی ڕاگەیاندبوو و ئەم هێرشانە "فریودانەوەیەکی سیاسی و میدیایین."
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، سوپا پابەندی یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکانە و گرنگی بە پاراستنی مەدەنییەکان و هاوکاری مرۆیی دەدات و سوپای سوودان بەردەوام دەبێت لە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی قەیرانەکان بۆ ئامانجەکانی سەربازی.
هەروەها سەرچاوەکانی سەربازی باسیان لەوە کرد کە سوپا و هێزەکانی کە پشتیوانی لێدەکەن لە ناوچەی عەباسییە تەقالی لە کۆردۆفانی باشوور پێشڕەوی کردووە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەو هێزانە خاڵە ستراتیژییەکانی وەک ئەلدامەرا، تەباسە، ئەلموریب، گوردودیان کۆنترۆڵکردووە. ئەم ناوچانە لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بزووتنەوەی جەماوەردا بوون بە سەرۆکایەتی عەبدولعەزیز ئەلحیلو، بەپێی زانیارییەکان توخمەکانی بزووتنەوەی جەماوەری پاشەکشەیان کردووە بۆ ناوچەی تاعسی.
لەگەڵ درێژەدان بە ئۆپڕاسیۆنەکانی سوپای سوودان بۆ شکاندنی گەمارۆی دەوروبەری بابنوسا و هەروەها شارەکانی کادوقلی و دیلنگ، توندی شەڕ لە ناوچەکە توندتر بووە. چەند هەفتەیەک شەڕی توند لە ٣ پارێزگای کۆردۆفان لەم دواییانەدا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە دەوروبەری ئەلخەلیل و ڕامەڵڵا رووی دا بە "کاردانەوەی ڕەوا لە بەرامبەر هێرشەکانی داگیرکەر" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بێدەنگی نێودەوڵەتی رژێمی سەهیۆنی بوێر دەکات.
ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران گەنجێکی ١٧ ساڵەی خەڵکی غەززە بەناوی موهەنەد تارق محەمەد زوغەیر لە ئەلخەلیل شەهید بوو.
لە نێوان تەرمەکانی ڕادەستکراو لە لایەن رژێمی داگیرکەر سەدان تەرم هەن کە لەبەر ئەوەی خزمەکانیان بە گشتی شەهید بوونەتە کەسێک نییە ناسنامەکانیان دەستنیشان بکات. تەنها لە گۆڕستانی دەیر بەلەح زیاتر لە ٣٠٠ تەرمی نەناسراو بەخاک سپێردرا.