هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا
لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیان و بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، کەناری ڕۆژئاوا شایەتی هەڵکوتانە سەرێکی بەرفراوانی داگیرکەرانی سەهیۆنی بوو؛ هێرشگەلێکی هاوکات کە لە ئەریحاوە لە ڕۆژهەڵات تا ئەلخەلیل لە باشوور و لە نابلوسەوە تا جەنین و توباس پەرەی سەند.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزە داگیرکەرەکان سەرەتا بە هەڵکوتانە سەر کەمپی عەقەبە جەبر لە ئەریحا ئۆپەراسیۆنەکەیان دەست پێ کرد و دواتر عەین یەبروود لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا و بەیت فوریک لە ڕۆژهەڵاتی نابلوسیان کردە ئامانج. لە درێژەدا، سەربازانی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر بەیت ڕیما و توباس و لە تەمموون چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان گەمارۆ دا و پشکنیان.
هاوکات، سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر بەیت ئومەر لە باکووری ئەلخەلیل و زاهیرییە لە باشووری ئەم شارە و لە کەمپی فارعەش تێهەڵچوون رووی دا. لە بەیت فەجار و مەنشییە لە باشووری بەیت لەحم، ئۆپەراسیۆنی پشکنینی ماڵەکان تا چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو.
لە باکووری کەناری ڕۆژئاواش هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر بەرقین، ڕومانە، عەرابە و بەرقە و ژمارەیەک لە هاوڵاتییانیان دەستبەسەر کرد. سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە لە بەیت ئومەریش منداڵێکی فەڵەستینی دەستبەسەر کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕۆمن گۆفمان بەرپرسی نوێی هەواڵگری دەرەوەی رژێمی سەهیۆنی، مۆساد، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە کەتائیبی قاسام هەڵاتووە، جارێکی دیکە بووەتە بابەتی گفتوگۆ. ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە مشتومڕێکی زۆری لای داگیرکەران دروست کرد.
١٠٠ خوێندکاری دیکە کە لە ویلایەتی نیجەر لە نێجیریا ڕفێندرابوون ڕزگار کران.
دوو مانگ بەسەر ئەو ئاگربەستەدا تێپەڕی کە خەڵکی غەززە چاوەڕوانی بوون، بەڵام ئەم کەرتی بچووک و ڕەنجکێشاوە هێشتا لە سێبەری جەنگ دەرنەچووە.