کەنادا سەبارەت رووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینایی گروپی کاری نێونەتەوەیی دامەزراند

کەنادا سەبارەت رووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینایی لە ئێران گروپی کاری نێونەتەوەیی دامەزراند تاکو سەبارەت بە رووداوەکە باشتر لێکۆلینەوە ئەنجام بدرێت.

François-Philippe Champagne وەزیری دەرەوەی کەنادا، کەنادا سەبارەت رووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینایی لە ئێران گروپی کاری نێونەتەوەیی بە بژداریی بەریتانیا و سوێد و ئۆکراینا و کەنادا و ئەفغانستان کە هاوڵاتیان گیانیان لە دەست دابوو دامەزراند تاکو سەبارەت بە رووداوەکە باشتر لێکۆلینەوە ئەنجام بدرێت.

لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیانی ئێران لە ناو فڕۆکەکە بوون بەڵام نوێنەرانی ئێران لە ناو گروپەکە نابن و دەبێت لێپرسینەوەیەکی روون ئەنجام بدرێت.

سەر ئەرکانی گشتیی ئێران رایگەیاندبوو، هەڵەی مرۆڤی بووە هۆکاری فەلاکەت. داوای لێبوردن لە کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ