ئیدیعا دەکرێت، ئەمریکا بەرپرسی فەیلەقی قودس لە یەمەن کردوە ئامانج

باس لەوە دەکرێت، رۆژێک سوپای ئەمریکا جەنەرال قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی کردوە ئامانج، لە یەمەنیش فەرماندەی فەیلەقی قودس لە یەمەن کردوە ئامانج بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

هەنێک لە بەرپرسانی ئەمریکایی کە نەیانویست ناوەکەیان دیار بکرێت راگەیەندراوەکەیان بڵاو کردەوە. بەرپرسان باسیان لەوە کرد، لە یەمەن عبدالرضا شەهلائی یەکێک لە فەرماندەکانی پایەبڵندی سوپای پاسدارانی ئێران کردوە ئامانج بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

وەزارەتی دەروەی ئەمریکا باسی لەوە کرد، هەر کێ زانیاری سەبارەت بە زیاندان بە سەرچاوەکانی دارایی فەیلەقی قودس زانیاری بداتەوە ١٥ ملیۆن دۆڵاڕ خەلات پێیان دەدات.

هەروەها وەزارەتەکە باسی لەوە کردبوو، شەهلائی ماوەیەکی درێژە لە دونیا ئەمریکاییەکان و هاوپەیمانی ئەمریکاییەکان دەکاتە ئامانج و پلانی زۆر چالاکی لە دژی هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق ئامادە کردوە.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ