ئەمریکای داگیرکەر لە ئەفغانستان ٥ هەزار و ٤٠٠ مەدەنیی کوشت و ١٠٢ مزگەوت خاپوور کرد

ئەمریکای داگیرکەر و هاوپیەمانەکانی لە ئەفغانستان لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٥ هەزار و ٤٠٠ مەدەنیی کوشت و ١٠٢ مزگەوت خاپوور کرد.

ئەمریکای داگیرکەر و هاوپیەمانەکانی و حکومەتی ئەفغانستان لە ئەفغانستان لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٥ هەزار و ٤٠٠ مەدەنیی کوشت و ١٠٢ مزگەوت خاپوور کرد. ذبیح الله موجاهید وتەبێژی تالیبان لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، ١٠٢ مزگەوت و ژمارەیەکی زۆر ناوەندی ئایینی لە لایەن ئەمریکا و هێزەکان ئەمریکا خاپوور کراون.

لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "لە ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن ئەمریکا و هێزەکانی حکومەتی کابول لە ئەفغانستان ٥ هەزار و ٤٢٣ مەدەنی کوژران و ٣ هەزار و ٢٨٤ مەدەنی بریندار بوون و ١٠٢ مزگەوت و ١١ ناوەندی ئایینی و ١٨ قوتابخانەی و ٢٠ دەرمانگا و ١٦٥٠ خانوو و ١٧١٩ دوککان و ٨٨١ ئۆتۆمبێڵ خاپوور کران."

"زۆرترین مەدەنی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی حکومەت کوژران"

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێک باسی لەوە کردبوو، ئەمریکا و حکومەتی کابول وەکو بەرپرسی سەرەکیی کوژرانی مەدەنیەکان نیشان درا. لە پێی ئەو راپۆرتە تەنها لە ٣ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠١٩ زیاترین مەدەنیەکان لە لایەن ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانەکەی کوژراون.

لە ١٠ ساڵی کۆتایدا ٤١ هەزار کەس گیانیان لە دەست دا

دوای داگیرکەری سەلبیەکان کە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لە ئەفغانستان دەستی پێ کرد، لە عێراق و پاکستان و سوریا زیاتر لە ٢ ملیۆن مسوڵمان کوژران. زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس ماڵیان بە جێ هشت و بوونە پەنابەر.

لەگەڵ تێپەڕینی ١٨ ساڵ ئەمریکای کە نەیتوانی ئەفغانستانی داگیر بکات دەستی بە هەڕەشە کردن کرد. ئەو قسانەی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا نیشان دەدات کە لە ناو ڕەوشێکی چۆندانە. ترامپ بەو وتانە هەوڵی دا شکەستیان داپۆشێت "ئەگەر دەمانویست لە ئەفغانستان شەڕ بکەین دەمانتوانی لە ماوەی هەفتەیەک سەربکەوین بەڵام نامەوێت ١٠ ملیۆن کەس بکوژم.

لە ئەفغانستان لە ماوەی ١٠ ساڵ ٤١ هەزار کەس گیانیان لە دەست دا. لە سەدا ١٧.٩ی قوربانیەکان منداڵ و لە سەدا ٧.٥ی قوربانیەکان ئافرەت بوون.

هێرشەکانی ئەمریکا کە "بە هەڵەیی!" ئەنجام داوە

ئەمریکای کە بەردەام بوو لە هێرش کردن بۆ سەر وڵاتانی ئیسلامی هەموو جارێک کاتێک مەدەنیەکان دەکوژران باسی لەوە دەکرێت کە بە هەڵەیەکی ئەنجام دراوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی "بە هەڵەیی" ئەنجام درا بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەست دا کە تەنها لە مەدەرەسەیەکی لەبەرکردنی قورئان لە پارێزگای قوندز زیاتر لە ١٠٠ قوتابی و مامۆستا شەهید بوون.

ئەمریکا لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بە بەهانەی "تێکۆشان لە بەرامبەر تالیبان" هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای قوندز و کۆمەڵکوژیێکی تر ئەنجام دا. هەروەها ئەمریکا لە هەمان مانگدا هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەکی پزیشکانی بێ سنوور. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٩ کارمەندی تەندروستی و ٧ نەخۆش گیانیان لە دەست دا کە ٣یان منداڵ بوون.

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا کە لە ئەفغانستان ئەنجامی دا کە ئیدیعای دەکرد لە بەرامبەر تالبیان ئەنجام دەدات بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەست دا کە بەشێکی گەورەی منداڵ بوون. تەنها لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا لە ٧ی مایسی ٢٠١٩دا ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا.

حکومەتی نۆکەری ئەمریکا وەزارەتی ئاشتی دامەزراند

حکومەتی نۆکەری ئەمریکا بۆ خێراتر کردنی دیدارەکانی دانوستان لەگەڵ تالیبان وەزارەتی ئاشتی دامەزراند. وەزارەتەکە یەکەم کۆبوونەوەکەی سەبارەت بە قۆناغەکە لە شاری کابولی پایتەخت ئامادە کرد. غولام یەحیا عەبباس یاریدەدەری وەزیری ئاشتی باسی لەوە کرد، بۆ باشتر بەڕێوە بردنی چالاکیەکانی ئاشتی و کۆبوونەوەی تەواوی رێکخراوەکان و دامەزراوەکان لە ژێر چەترێک کار دەکەن. هەروەها باسی لەوە کرد، بۆ دەستی پێ کردنی دیدارەکانی ئاشتی لەگەڵ تالیبان کار دەکەن.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ