رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوای ئەنجام دانی کۆبوونەوەیەک لە شاری جەنەڤرە سەبارەت بە کۆرۆناڤایرۆس کە لە شاری ووهانی چین دەرکەوتوە راگەیەندراوێکی میدیایی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ئێستا زووە کە رەوشی بەپەلەی نێونەتەوەیی لەبارەی کۆرۆناڤایرۆس رابگینرێت.
لە وڵاتی چین ڤایرۆسێکی نوێ (2019-nCoV) دەرکەوتووە کە لە چین ٦٣٩ کەس تووشی بوون و بەهۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها ئەو ڤایرۆسە لە هۆنگ کۆنگ و ماکائۆ و ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور لە کەسێکدا دۆزرایەوە و لە ولاتی تایلەند لە ٣ کەس دا دۆزرایەوە. هەروەها کۆتاجار لە عەرەبستانی سعودیە و سینگاپور ڤایرۆسەکە دۆزرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.