نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی بەردەوامە لە بڵاو بوون لە چین. هەوڵ دەدرێت پەیوەندی شاری ووهان کە گومان دەکرێت سەرچاوەی ڤایرۆسەکەیە و دوو شاری دیکەی دراوسێی ووهان لەگەڵ دەرەوە بپێچرێنرێت.
بە پێی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی تەندروستی نەتەوەیی چین، جگە لە هەرێمی ئۆتۆنۆمیی تیبەت و پاریزگای چینگهای ڤایرۆسەکە لە تەواوی هەرێمەکانی ئۆتۆنۆم و پارێزگاکان بڵاو بووە و بەهۆیەوە ٨٣٠ کەس نەخۆش بوون کە رەوشی ١٧٧یان گرانە.
هەروەها بەهۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشەکان ٨ هەزار و ٤٢٠ کەس گرتراوە ژێر چاودێری و دەست نیشان کرا، گومان دەکرێت کە ١٠٧٢ کەس تووشی نەخۆشیەکە بووە.
لە پارێزگای هوبەی ٤٤٤ و لە گوانگدۆنگ ٣٢ و لە جیجیانگ ٢٧ حالەتی تووش بوون بە ڤایرۆسەکە دەست نیشان کراوە. هەروەها لە شاری پێکەنی پایتەخت ٢٦ و لە شانگهای ٢٠ حالەتی تووش بوون دەست نیشان کراوە.
بەرپرسان دەست نیشان دەکەن، رۆژی شەممە بەهۆی سەرساڵی چینی ملیۆنان چینی گەشت بۆ دەرەوە و ناو وڵات دەکەن ئەو رەوشەش دەبێتە هۆکاری دروست بوونی مەترسی کە ڤایرۆسەکە زووتر لە دونیا بڵاو بێت.
لە شاری ووهان و گوانگگانگی وڵاتی چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٨ ملیۆن کەس دەگرێتە گەماڕۆ و لەو شارانە هاتوچۆی بە کۆمەڵ و گەشتی ئاسمانی بەتال کراوە.
وەزارەتی دارایی چین بۆ تێکۆشان لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە ١ ملیار یوان (١٤٤ ملیۆن دۆڵاڕ) تەرخان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.