دەزگاکانی خێرخوازیی نێونەتەوەیی بەردەوامن لە هاوکاری کردن بە هەژار و فەقیر و یەتیمەکان لە وڵاتانی ئەفریقا کە تووشی قەیرانی مرۆڤی و سیاسی و ئابووری بوونەتەوە.
لە ئەنجامی چالاکیەکاندا دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا چووە وڵاتی کەنیای کیشوەری ئەفریقا و دەستی بە چالاکیەکان کرد.
سەردار شیشمان نوێنەری دەزگاکە سەبارەت بە چالاکیەکانی دەزگاکە لە وڵاتی کەنیا لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) دا.
شیشمان لە راگەیەندراوەکەی دەست نیشانی کرد، لە ئەنجامی چالاکیەکانیاندا هاوکاریەکانی وەکو خۆراک و جلوبەرگ و قورئانی پیرۆز و دروست کردنی مزگەوت و سەربڕینی ئاژەڵ ئەنجام دەدەن.
"بێ راوەستان بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانی هاوکاری کردن"
سەردار شیشمان لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، دوای ٢٤ کاتژمێر گەشتوونە ئەو گوندە و وتی، "لە ئەنجامی پرۆژەی چالاکیەکاندا بە سەر هەر ماڵێک ٢ بزن دابەش دەکەین. بە ئیزنی خودا ئەو بزنانە بە سەر هەموو ماڵەکان دابەش دەکرێت. هەنێک پرۆژەکانمان وەکو نەزر و عەقیقە هەیە. هەروەها هاوکاری جلوبەرگ ئەنجام دەدەین. بە ئیزنی خودا بێ راوەستان بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانی هاوکاری کردن. بە ئیزنی خودا سبەینێ دەستی بە چالاکیەکانمان دەکەین."
"لە وڵاتانی ئەفریقا رەوشی ژیانی مرۆڤەکان باش نییە"
سەردار شیشمان لە بەردەوامی بە ئاماژەی رەوشی خراپی مرۆڤەکان لە ئەفریقا وتی، "لێرە مەعسوومیەت هەیە. دەبینین کە مرۆڤەکان لێرە لە ناو دژواریەکاندا دەژین. دەمانەوێت لێرە ئەگەر کەمێکیش بێت دەردی مرۆڤەکان چارەسەر بکەین. لە شاری گاریسا ٣٠٠ هەزار کەس دەژین. مرۆڤەکانی ئێرە لەبارەی ئاوی خاوێن و مزگەوت و پەروەردەیی منداڵەکان تووشی دژواریەکان دەبن. بە ئیزنی خودا مەسجدێک دروست دەکەین. منداڵەکان لەوێ دەرسەکانی ئایینی و ئەکادەمێک فێر دەبن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە غەززە لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٢ هەزار و ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان بە بۆنەی مانگی رەمەزان بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی پاسێک لە باکووری ئەفریقای باشوور ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا.