ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی لقی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) و یەکێتی شاندی زانایانی فەلەستینی لە دەرەوەی وڵات بۆ زەمین لەرزەی خارپێت پەیامێکی جیا جیان بڵاو کردەوە.
ئیسماعیل هەنیە لە پەیامەکە وتی، "بوونی گیان لە دەست دان و بریندارەکان لە ئەنجامی زەمین لەرزەی بە ناوەندی خارپێت لە تورکیا رووی دا بووە هۆکاری غەمگینی ئێمە.
لە خودا داوای رەحەمت بۆ گیان لە دەست دانەکان دەکەین و پرسە و سەرەخۆشیمان بە کەسوکارەکانیان رادەگێنن و داوای چارسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان دەکەین."
هەروەها یەکێتی شاندی زانایانی فەلەستینی لە دەرەوەی وڵات پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
بە ئایەتەکانی پیرۆزی ١٥٥ تا ١٥٧ی سورەتی بەقەرە دەستی بە پەیامەکە کرا و دواتر وتی، "سوپاس بۆ پەروەردەگاری جیهانیان. سەلات و سەلام لە سەر حەزرەتی پێغەمبەر و ئەهلەکەی و ئەسحابەکەی بێت. دروست بوونی زەمین لەرزەکە لە خارپێت بووە هۆکاری غەمباری ئێمە. پرسە و سەرەخۆشیمان بە براکانمان رادەگێنین.
ئێمە وەکو یەکێتی شاندی زانایانی فەلەسەتینی لە دەروەی وڵات لە خودا داوای رەحمەت بۆ براکانمان دەکەین کە گیانیان لە دەست داوە و هیوادارین بە بەهشتەکەی موشەررەفیان بکات. لە خودا داوای چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.