بزووتنەوەی تالیبان لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، لە شاری غەزنی فڕۆکەیەک کە سەربازانی ئەمریکایی تێیابوون خستیانە خوارەوە. هەروەها باس لەوە کرا، لە فڕۆکەکە سەربازەکانی پلە بلند هەبوون و هەموویان لە ئەنجامی رووداوەکەدا مردن.
تیمەکانی سەر بە سوپای ئەفغانستان گواسترانەوە شوێنی رووداوەکە و سوپای ئەمریکا دەست نیشانی کرد، سەبارەت بە رووداوەکە لێکۆلینەوە ئەنجام دەدات.
باس لەوە دەکرێت، لە ناو فڕۆکەکە ٨٣ کەس هەبوون و تا ئێستا سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو نەکرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.