کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوامە: ٧ فەلەستینی شەهید بوون
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٧ کەس شەهید بوون.
لەگەڵ ئەوەی لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست.
رژێمی داگیرکەر لە تەواوی ڕۆژ بەردەوام بوو لە هێرشە ئاسمانییەکان و تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر فەلەستینییەکان. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٧ کەس شەهید بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، عەواد ئەیمەن ئەبوو شەهادەت تەمەن ٣١ ساڵە لە ئەنجامی هێرش سەر ڕۆژهەڵاتی نەخۆشخانەی ئەلئەقسا لە شاری دێر بەلەح بەسەختی بریندار بوو و دواتر گیانی لەدەستدا.
هەروەها هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەی شارەوانی لە گەڕەکی تەلهەوا لە باشووری ڕۆژئاوای شاری غەززە ئەنجام درا و و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر مەدەنییەکان لە کەمپی پەنابەرانی جیبالیا ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی ٨ ساڵەی فەلەستینی بەناوی یوسف سلێمان بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون. هەروەها فەلەستینیێک کە پێشتر بریندار بوبوو بەهۆی سەختی برینەکەی شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە ڕووخاندنی ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن.
کەشتییە جەنگییەکانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر بەلەمەکانی ماسیگرتنی فەلەستینی کە لە کەناراوەکانی غەززە کاریان دەکرد. لە دوو رووداوی جیاوازدا، ٩ ماسیگر بە بارمتە گیراون، هەروەها سەکۆیەکی ڕووناکی دەریایی کراوەتە ئامانج.
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر پێویستیی کردنەوەی دەستبەجێی سەرجەم دەروازەکانی کەرتی غەززە بۆ هاتنەناوەوەی بەرفراوان، پارێزراو و بێگرفتی یارمەتییە مرۆییەکان کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٨٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٠٥ کەس.