قالیباف: هۆکاری نائارامییەکانی ئەم دواییە پێشێلکردنی ئاگربەست و گەمارۆی دەریایی بوو
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، "هۆکاری سەرەکی گرژییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و رژێمی سەهیۆنی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست و گەمارۆی دەریایی یە."
محەمەد باقر قالیباف لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە، هەڵسەنگاندنی گرنگی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و رژێمی سەهیۆنی کردووە.
قالیباف لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ گەلی ئێران ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری سەرەکیی گرژییەکانی ئەم دواییە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێرانە.
قالیباف وتیشی، "هۆکاری گرژییەکانی ئەم دواییە پێشێلکردنی ئاگربەست و گەمارۆی دەریایی بووە. و کردەوە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تارانی بەم پێشهاتانە گرێدا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە ڕووخاندنی ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن.
کەشتییە جەنگییەکانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر بەلەمەکانی ماسیگرتنی فەلەستینی کە لە کەناراوەکانی غەززە کاریان دەکرد. لە دوو رووداوی جیاوازدا، ٩ ماسیگر بە بارمتە گیراون، هەروەها سەکۆیەکی ڕووناکی دەریایی کراوەتە ئامانج.
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر پێویستیی کردنەوەی دەستبەجێی سەرجەم دەروازەکانی کەرتی غەززە بۆ هاتنەناوەوەی بەرفراوان، پارێزراو و بێگرفتی یارمەتییە مرۆییەکان کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٨٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٠٥ کەس.