حزب الله چەند پێگە و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای سەهیۆنیی کردە ئامانج
حزب الله-ی لوبنان ڕۆژی دووشەممە لە چەند بەیاننامەیەکی جیاوازدا هەواڵی لە ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆن دژی پێگە، کەرەستە و جووڵەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
حزب الله ڕایگەیاند کە بەرەبەیانیی دووشەممە گردبوونەوەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە دەوروبەری شارۆچکەی "بەیت یاحوون" بە مووشەک کردووەتە ئامانج. حزب الله هەروەها هەواڵی لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر دامەزراوە پەیوەندییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە دەوروبەری قەڵای شەقیف لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
لە درێژەی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا، حزب الله چەند ئۆتۆمبێلێکی لۆجستیی سوپای سەهیۆنی، لەوانە ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری تەقەمەنی لە دەوروبەری شارۆچکەی "یەحمەر ئەلشەقیف" بە درۆن کردە ئامانج و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە پێگە و جووڵەکانی هێزە داگیرکەرەکانی کردووەتە ئامانج.
حزب الله هەروەها گردبوونەوەی ئۆتۆمبێلەکان و سەربازانی سەهیۆنی لە ٣ خاڵدا کە پێکهاتبوون لە "ئەلناقوورە"، دەوروبەری شارۆچکەی "ئەلتەیری" و دەوروبەری "یەحمەر ئەلشەقیف" کردە ئامانجی هێرشە درۆنییەکان.
لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ڕۆژیشدا، ئەم بزووتنەوەیە ڕایگەیاند کە شۆفڵێکی سەربازیی سوپای سەهیۆنی لە دەوروبەری یەحمەر ئەلشەقیف بە گولڵەتۆپ و شۆفڵێکی دیکەی بە مووشەکی ئاراستەکراو کردووەتە ئامانج کە بووەتە هۆی پێکانی ڕاستەوخۆ.
حزب الله زیاتر گوتی کە بەرگریی ئاسمانیی ئەم بزووتنەوەیە بە تەقاندنی مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان ڕووبەڕووی درۆنێکی رژێمی داگیرکەر لە جۆری "هێرمس ٤٥٠" لە ئاسمانی ناوچەی ئەلتووفاح بووەتەوە و ناچاری بە پاشەکشە کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر پێویستیی کردنەوەی دەستبەجێی سەرجەم دەروازەکانی کەرتی غەززە بۆ هاتنەناوەوەی بەرفراوان، پارێزراو و بێگرفتی یارمەتییە مرۆییەکان کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٨٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٠٥ کەس.
هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەری AH-64 Apache ی سوپای ئەمریکا لە نزیک گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە. دەوترێت ئەو دوو فڕۆکەوانەی کە لەناو هەلیکۆپتێرەکەدا بوون بە زیندووی ڕزگارکراون، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرەکە نادیارە.