ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٨٨ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٨٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٠٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٨ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٨٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٠٥ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە ڕووخاندنی ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن.
کەشتییە جەنگییەکانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر بەلەمەکانی ماسیگرتنی فەلەستینی کە لە کەناراوەکانی غەززە کاریان دەکرد. لە دوو رووداوی جیاوازدا، ٩ ماسیگر بە بارمتە گیراون، هەروەها سەکۆیەکی ڕووناکی دەریایی کراوەتە ئامانج.
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر پێویستیی کردنەوەی دەستبەجێی سەرجەم دەروازەکانی کەرتی غەززە بۆ هاتنەناوەوەی بەرفراوان، پارێزراو و بێگرفتی یارمەتییە مرۆییەکان کردەوە.