گۆتێرێس داوای کردنەوەی دەستبەجێی دەروازەکانی غەززەی کرد
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر پێویستیی کردنەوەی دەستبەجێی سەرجەم دەروازەکانی کەرتی غەززە بۆ هاتنەناوەوەی بەرفراوان، پارێزراو و بێگرفتی یارمەتییە مرۆییەکان کردەوە.
گۆتێرێس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرە دیپلۆماسییەکان کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەوڵ بدەن.
گۆتێرێس جەختی کردەوە کە هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ قەیران و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نییە و گفتوگۆ و دانوستان تەنیا ڕێگەی بەرەوپێشبردنی کاروبارەکانە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە بە تەواوی پابەندی لێکتێگەیشتنەکانی ئاگربەست لە لوبنان، ئێران و غەززە بن و خۆیان لە هەر هەنگاوێک بەدوور بگرن کە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێستا لاواز دەکات.
گۆتێرێس لە کۆتاییدا جەختی لەسەر پێویستیی ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن کردەوە و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە خۆیان لە هەر هەنگاوێک بەدوور بگرن کە دەتوانێت دۆخی ئاڵۆزی ئێستا زیاتر لە جاران بڵێسەدار بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە سەربازانی رژێمی سەهیۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حەوت کەس لە کارمەندانی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستینیان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆییەکەیان لە شەقامی سەڵاحەدین دەستبەسەر کرد.
بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، فڕۆکەکانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی شاری سوور لە باشووری لوبنان.
بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە ڕووخاندنی ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن.
کەشتییە جەنگییەکانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر بەلەمەکانی ماسیگرتنی فەلەستینی کە لە کەناراوەکانی غەززە کاریان دەکرد. لە دوو رووداوی جیاوازدا، ٩ ماسیگر بە بارمتە گیراون، هەروەها سەکۆیەکی ڕووناکی دەریایی کراوەتە ئامانج.