٩ ماسیگری فەلەستینی لە کەناراوەکانی غەززە دەستبەسەر کران
کەشتییە جەنگییەکانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر بەلەمەکانی ماسیگرتنی فەلەستینی کە لە کەناراوەکانی غەززە کاریان دەکرد. لە دوو رووداوی جیاوازدا، ٩ ماسیگر بە بارمتە گیراون، هەروەها سەکۆیەکی ڕووناکی دەریایی کراوەتە ئامانج.
ماسیگرانی فەلەستینی کە لە کەناراوەکانی کەرتی غەززە کاریان دەکرد، لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کرایە سەر. سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە هێرشەکان لە ڕۆژئاوای دێر ئەلبەلاح و لە کەناراوەکانی شاری غەززە روویانداوە و بە گشتی ٩ ماسیگر بە دیل گیراون.
زەکەریا بەکر، سەرۆکی لیژنەی ماسیگرەکان ڕایگەیاند، داگیرکەران لە دەریادا بەدوای بەلەمەکاندا دەگەڕان و ناچاریان کردووە بوەستن و دواتر ماسیگرەکانیان بە بارمتە گرتووە.
بەکر ڕایگەیاند کە کەشتییە جەنگییەکان لە کاتی هێرشەکاندا بە توندی تەقەیان کردووە و بەلەمەکانی ماسیگرتن بۆ ماوەیەکی درێژ بەدواداچوونیان بۆ کراوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم رووداوانە بەشێک بوون لە هەڵمەتێک کە چالاکییەکانی ماسیگرتن لە غەززە دەکاتە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو کەرتە کە بژێوی ژیان بۆ سەدان خێزان دابین دەکات، تادێت مەترسی لەسەرە.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە سەکۆیەکی ڕووناکی کە لە دەریادا بەکاردەهێنرا ون بووە، گومانی توندیش لەنێو ماسیگرەکاندا هەبوو کە لەوانەیە لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانەوە تەقێنرابێتەوە. لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ پشتڕاستکردنەوەی رووداوەکە.
ماسیگرەکانی غەززە کە ساڵانێکە ڕووبەڕووی سنووردارکردن بوونەتەوە بۆ چوونە ناو دەریاکان، زۆرجار تووشی کارەکانی وەک تەقەکردن و دەستبەسەرکردن و دەستبەسەرداگرتنی بەلەمەکانیان دەبنەوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامن لە داوای کۆتاییهێنان بەم کارانە، کە دەڵێن پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و ماسیگرە فەلەستینییەکان بتوانن بە سەلامەتی کاربکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام ئاشکرای کرد، ئەو فەرماندەیەی کە مووشەکی "عەیاش ٢٥٠"ی ئامادەکردووە و هەڵیداوە، کە بۆ یەکەمجار لە کاتی "ئۆپەراسیۆنی شمشێری قودس" لە ساڵی ٢٠٢١ بەکارهێنراوە، مەحمود میسباح بووە کە لە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ شەهید بووە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە سەربازانی رژێمی سەهیۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حەوت کەس لە کارمەندانی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستینیان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆییەکەیان لە شەقامی سەڵاحەدین دەستبەسەر کرد.
بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، فڕۆکەکانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی شاری سوور لە باشووری لوبنان.
بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە ڕووخاندنی ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن.