وەزارەتی تەندروستیی غەززە دەستگیرکردنی هێزەکانی فریاگوزاریی مانگی سوور لەلایەن داگیرکەرانەوە سەرکۆنە کرد
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە سەربازانی رژێمی سەهیۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حەوت کەس لە کارمەندانی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستینیان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆییەکەیان لە شەقامی سەڵاحەدین دەستبەسەر کرد.
ئەم وەزارەتە ئەوەشی خستە ڕوو کە دوای لێکۆڵینەوە، پێنج کەس لە ئەندامانی ئەم گرووپە ئازاد کران، بەڵام ٢ کەسەکەی دیکە هێشتا دەستبەسەرن.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە بە داواکردنی ئازادکردنی دەستبەجێی ٢ شۆفێرە دەستبەسەرکراوەکەی ئەمبوڵانسەکە، جەختی لەوە کردەوە کە بەئامانجگرتنی کارمەندانی پزیشکی و دروستکردنی بەربەست لە بەردەم چالاکییەکانیان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکانە و پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و فریاگوزارییەکان بە هاووڵاتییان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان لە خاکی لوبنان ڕێگە بە نەهێشتنی ئەو گروپانە دەدات کە ئامادەبوونیان سنووردارە، لەوانەش چەکداماڵینی حزب الله.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران دەستیپێکردووەتەوە.
کەتائیبی قەسام ئاشکرای کرد، ئەو فەرماندەیەی کە مووشەکی "عەیاش ٢٥٠"ی ئامادەکردووە و هەڵیداوە، کە بۆ یەکەمجار لە کاتی "ئۆپەراسیۆنی شمشێری قودس" لە ساڵی ٢٠٢١ بەکارهێنراوە، مەحمود میسباح بووە کە لە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ شەهید بووە.