قەسام ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا کرد کە بۆ یەکەمجار مووشەکی "عەیاش ٢٥٠"ی هەڵدا: مەحمود میسباح
کەتائیبی قەسام ئاشکرای کرد، ئەو فەرماندەیەی کە مووشەکی "عەیاش ٢٥٠"ی ئامادەکردووە و هەڵیداوە، کە بۆ یەکەمجار لە کاتی "ئۆپەراسیۆنی شمشێری قودس" لە ساڵی ٢٠٢١ بەکارهێنراوە، مەحمود میسباح بووە کە لە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ شەهید بووە.
کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لەڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە ناسنامەی ئەو شەڕکەرەی ئاشکرا کرد کە یەکەم مووشەکی مۆدێلی "عەیاش ٢٥٠"ی ئامادەکرد و هەڵیدا. ئەم رووداوە لەلایەن ئەبو عوبەیدە وتەبێژی پێشووی سەربازییەوە لە کاتی "ئۆپەراسیۆنی شمشێری قودس" لە ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا.
ئەو گرتە ڤیدیۆییە ڕۆشنایی دەخاتە سەر چیرۆکی ژیانی شەهید مەحمود ئیبراهیم میسباح کە وەک جێگری فەرماندەی گروپ لە فەوجی تۆپخانەی لیوای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کاری کردووە.
لە وێنە سەرنجڕاکێشەکاندا، شەهید میسباح دەبینرێت کە مووشەکی "عەیاش ٢٥٠" بۆ هەڵدانی ئامادە دەکات. ئەبو عوبەیدە ڕایگەیاندبوو کە ئەم مووشەکە لەو شەڕەدا کەوتۆتە خزمەتەوە و مەودای ٢٥٠ کیلۆمەتر تێپەڕاندووە و خاوەنی گەورەترین هێزی وێرانکەرە لە جبەخانەی بەرخۆداندا. لەو کاتەدا مووشەکەکە فڕۆکەخانەی ڕامۆنی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کردە ئامانج.
شەهید میسباح (کە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ شەهید بوو) پیشەیەکی هەبوو کە تەنیا بە هەڵدانی مووشەکی عەیاش سنووردار نەبوو. هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کارەکانی لە ئامادەکردنی مووشەک هەڵگر و مەشق و ڕاهێنانەکانی و ئەو ساتانەی کە بینرا کە مووشەک ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی لە ماوەی دوایین شەڕی غەززەدا لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەهیۆنییەکان هەڵبدرێت.
ئەم ڤیدیۆیە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا جەنجاڵییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. ڕۆژنامەنووس محەمەد هانیە ڕایگەیاندووە، لە ناوچەیەکی گەمارۆدراودا، کە داگیرکاری تەنانەت ڕێگری دەکات لە چوونە ژوورەوەی هەوا، عەقڵێکی غەززەیی بەو شتە گەیشتوە کە نزیکە لە موعجیزە، لەگەڵ ئەوەشدا غەززە ڕووبەڕووی خیانەت بووەتەوە لەلایەن هەموو جیهانەوە.
ئەم مووشەکە لە جەنگی ساڵی ٢٠٢١ لەسەر فەرمانی شەهید محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام کە ئەوکاتە هەڵدرا و نوێترین سیستمی جبەخانەی مووشەکی حەماس بوو لەو سەردەمەدا. ناوی مووشەکەکە بەناوی ئەندازیار شەهید یەحیا عەیاش، فەرماندەی پێشەنگی کەتائیبی قەسامەوە ناونراوە کە لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن رژێمی داگیرکەر تیرۆرکرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان لە خاکی لوبنان ڕێگە بە نەهێشتنی ئەو گروپانە دەدات کە ئامادەبوونیان سنووردارە، لەوانەش چەکداماڵینی حزب الله.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران دەستیپێکردووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە سەربازانی رژێمی سەهیۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حەوت کەس لە کارمەندانی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستینیان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆییەکەیان لە شەقامی سەڵاحەدین دەستبەسەر کرد.